Ana içeriğe atla

ڕۆژهەڵات کوشتارگەى کۆڵبەران بە دەستى چەکدارەکانى خامنەیی

ڕۆژهەڵات کوشتارگەى کۆڵبەران بە دەستى چەکدارەکانى خامنەیی
AvaToday caption
posted onMarch 27, 2021
noyorum

ئەمە ئامارى دە ساڵەى کۆشتاری کۆڵبەران لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بە دەستى چەکدارەکانى سوپاى پاسداران و ڕژێمى ئاخوندى، واتە ئامارى نێوان ساڵى ساڵى (١٣٩٠ تا ١٣٩٩ى هەتاوى) کە لە ماڵپەڕەکانى تایبەت بە کۆڵبەران و مافى مرۆڤ لە ڕۆژهەڵات وەک ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردپا و مافى مرۆڤى هەنگاو و مافى مرۆڤى کوردستان وەرگیراوە:

 

▪️ ژمارەى کۆڵبەرانى کوژراو و بریندار و ونبوو:

ـ کوژراو:  ٥١٥ کەس 

ـ بریندار: ٩٨٦ کەس

ـ ونبوو: ٥ کەس

کۆڵبەر

▪️ ژمارەى کۆڵبەرانى کوژراو و بریندار و ونبوو بە پێى ساڵەکان:

ـ ساڵی ٢٠١١ى زایینە: ٩٤ کوژراو و بریندار (٤٣ کوژراو و ٥١ بریندار)

ـ ساڵی ٢٠١٢ى زایینى: ٧٤ کوژراو و بریندار (٤٣ کوژراو و ٣١ بریندار)

ـ ساڵی ٢٠١٣ى زایینى: ١٠٢کوژراو و بریندار (٤٤کوژراو و ٥٨ بریندار)

ـ ساڵی ٢٠١٤ى زایینى: ٨٩ کوژراو و بریندار (٣٨ کوژراو و ٥١ بریندار)

ـ ساڵی ٢٠١٥ى زایینى: ٥٨ کوژراو و بریندار ( ٢٩ کوژراو و ٢٩ بریندار)

ـ ساڵی ٢٠١٦ى زایینى: ١٥٤ کوژراو و بریندار (٦٦ کوژراو و ٨٨ بریندار)

ـ ساڵی ٢٠١٧ى زایینى: ٢١٢ کوژراو و بریندار (٥٨ کوژراو و ١٥٢ بریندار و ٢ ونبوو)

ـ ساڵی ٢٠١٨ى زایینى: ٢٦٥ کوژراو و بریندار (٧٩ کوژراو و ١٨٣ بریندار و ٣ ونبوو)

ـ ساڵی ٢٠١٩ى زایینى: ٢٢٧ کوژراو و بریندار (٥٧ کوژراو و ١٧٠ بریندار)

ـ ساڵی ٢٠٢٠ى زایینى: ٢٣١ کوژراو و بریندار (٥٨ کوژراو و ١٧٣ بریندار)

کۆلبەر ٢

▪️ چۆنیەتی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان:

ـ کوژران و برینداربوون بە گوولەی هێزە چەکدارەکانى کۆمارى ئیسلامى: ١١٠١ کەس کە دەکاتە ٧٣% ى هەموو برینداربووان و گیانلەدەستدراوانى کۆڵبەران لە ماوەى ئەم دە ساڵەدا و بە پلەى یەکەم دێت.

ـ مردن و برینداربوون بە هەڵدێران لە شاخ لەبەر ڕاکردن لە دەستى چەکدارەکانى کۆمارى ئیسلامى: ٩٤ کەس کە ئەمەش دەکاتە ڕێژەى ٦%ى هەموو برینداربووان و گیانلەدەستدراوانى کۆڵبەران لە ماوەى ئەم دە ساڵەدا و بە پلەى دووەم دێت.

ـ مردن و برینداربوون بە گیرخواردن لە نێو بەفر و بۆران: ٨٠ کەس کە ئەمەش دەکاتە ٥%ى هەموو برینداربووان و گیانلەدەستدراوانى کۆڵبەران لە ماوەى ئەم دە ساڵەدا و بە پلەى سێیەم دێت.

ـ کوژران و برینداربوون بە تەقینەوەی مین: ٧٥ کەس کە ئەمەش دەکاتە ٤%ى هەموو برینداربووان و گیانلەدەستدراوانى کۆڵبەران لە ماوەى ئەم دە ساڵەدا و بە پلەى چوارەم دێت.

ـ کوژران و برینداربوون بە کەوتنە نێو ئاو و ڕووبار لەبەر ڕاکردن لە دەستى چەکدارەکانى کۆمارى ئیسلامى: ١٤ کەس

ـ برینداربوونی کۆڵبەران به لێدان لە لایەن چەکدارەکانى کۆمارى ئیسلامى: ٩ کەس

ـ کوژران و برینداربوون بە تەقەی هێزە چەکدارەکانى دەوڵەتى تورکیا؛ ١٧ کەس

ـ کوژران به لێدانی هێزە چەکدارەکانى دەوڵەتى تورکیا: ١ کەس

ـ مردن بە جەڵتەی دڵ لە کاتی کۆڵبەرى و لەبەر قورسى کۆڵەکەیان: ١٤ کەس

ـ کەوتنەی ژێر کۆڵ و خنکانی کۆڵبەر: ١ کەس

ـ ونبوو: ٧ کەس

ـ پشت شکان لەبەر بارى قورس: ١ کەس

ـ خنکان بە هۆی غاز لە خێوتی نێو شاخەکان: ١ کەس

ـ برینداربوون پاش  ڕووداوی پێکدادان لە کاتی کۆڵبەری: ٩١ کەس

 کۆڵبەر ٣

▪️ برینداربوون و کوژرانى کۆڵبەرانى خوار تەمەنى یاسایی:

ـ ٢٩ کەس لە کۆڵبەران کوژراون و بریندار بوونە کە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵ واتە تەمەنى یاسایی بووە کە بە ناچار و لەبەر بژیوى ژیان دەستیان بە کۆڵبەرى کردبوو.