AvaToday caption
بەرپرسی گشتیی ناوەندی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆمارى ئیسلامى، ٧ وڵاتی عەرەبیی تۆمەتبار کرد بەوەى دەستیان هەبووە لە کوشتنی گەورە تیرۆریست قاسم سولەیمانی.
محەممەد باقری یەکێک لە کاربەدەستە تێرۆریستییەکانی ڕێژیم و بەرپرسی گشتیی ناوەندی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، لە کاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕێکی سەربازیی گوتی: ٧ وڵاتی عەرەبی کە خانەخوێی هێزەکانی ئەمریکان لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست، دەستیان لە کوژرانی قاسم سولەیمانی هەبووە".
باقری ئاماژەدان بەوەی کە ڕاستە قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە کوژراوە، گوتی: بنکەکانی ئەمریکا لە عەرەبستان، قەتەر، ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئەمریکا هاوکاری زانیارییان کردووە و فڕۆکە شەڕکەرەکانى ئەمریکا لە بنکەکانی سەربازییەکانى کوەیت، ئوردن و عێراق هاوکار بوون لەو چالاکییەدا.