بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی ٧ دەوڵەتی عەرەبی بە تێوەگلان لە کوشتنی قاسم سولەیمانی تۆمەتبار کرد

کۆماری ئیسلامی ٧ دەوڵەتی عەرەبی بە تێوەگلان لە کوشتنی قاسم سولەیمانی تۆمەتبار کرد
AvaToday caption
posted onFebruary 26, 2021
noبۆچوون

بەرپرسی گشتیی ناوەندی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆمارى ئیسلامى، ٧ وڵاتی عەرەبیی تۆمەتبار کرد بەوەى دەستیان ‌هەبووە لە کوشتنی گەورە تیرۆریست قاسم سولەیمانی.

محەممەد باقری یەکێک لە کاربەدەستە تێرۆریستییەکانی ڕێژیم و بەرپرسی گشتیی ناوەندی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، لە کاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕێکی سەربازیی گوتی: ٧ وڵاتی عەرەبی کە خانەخوێی هێزەکانی ئەمریکان لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست، دەستیان لە کوژرانی قاسم سولەیمانی هەبووە".

باقری ئاماژەدان بەوەی کە ڕاستە قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە کوژراوە، گوتی: بنکەکانی ئەمریکا لە عەرەبستان، قەتەر، ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئەمریکا هاوکاری زانیارییان کردووە و فڕۆکە شەڕکەرەکانى ئەمریکا لە بنکەکانی سەربازییەکانى کوەیت، ئوردن و عێراق هاوکار بوون لەو چالاکییەدا.