Ana içeriğe atla

ئازادى ٢ زیندانى ئەمریکی لە ئێران دەستکەوتێکى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا

ئازادى ٢ زیندانى ئەمریکی لە ئێران دەستکەوتێکى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا
AvaToday caption
posted onJanuary 2, 2021
noyorum

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا دوێنێ هەینى لە چەند پەیامێکى توینتەرى، باسى دەستکەوتەکانى وەزارەتەکەى کرد وەک ئازادکردنى ژیو وانگ و مایکڵ وایت ـى دوو هاووڵاتى ئەمریکایی کە لە لایەن کۆمارى ئیسلامى ڕفێندراوبوون و زیندانى کرابوون.

 

مایک پۆمپئۆ لە تویتێکدا نووسى: "ژیۆ وانگ لە ساڵى ٢٠١٦ى زایینی کە خەریکى لێکۆڵینەوەى مێژوویی بوو، ڕژێمى ئێران دەستبەسەرى کرد و بە حوکمى سیخوڕى ١٠ ساڵ زیندانى بەسەردا سەپاند".

ئەو باسى لەوە کرد: "ئێمە بۆ ئازادى ئەو پاڵەپەستۆى زۆرمان خستە سەر تا ڕژێم لە ساڵى ٢٠١٩ى زایینى ئازادى کرد ـ بێ هیچ پارەیەک بەرامبەر ئازادکردنى".

ژیو وانگ خوێندکارى دکتۆرا بوو لە زانکۆى پرینستۆن کە بۆ لێکۆڵینەوە لە سەردەمى قاجار، ٢٠١٦ سەفەرى کرد بۆ ئێران، بەڵام هاوینەکەى لە لایەن کۆمارى ئیسلامى دەستبەسەر کرا.

پۆمپئۆر لە تویتێکى دیکە باسى دەستبەسەرى مایک وایتى ئەندامى پێشووى هێزە دەریاییەکانى ئەمریکا لە ئێرانى کرد کە لە ساڵى ٢٠١٧ و بە ١٣ ساڵ زیندانى مەحکومى کرد. پۆمپئۆ نووسى: "بە هاوکارى سویسرا، ئەمان لە مارسى ٢٠٢٠ ئازاد کرد.

مایکڵ وایت ئەندامى پێشووى هێزە دەریاییەکانى ئەمریکا بوو کە ساڵى ٢٠١٨ بۆ دیتنى ژنێک کە دەیگوت دۆستیەتى، چووەتە ئێران. لە ژانویەى ٢٠١٩ دەوڵەتى ئێران ددانى پێدا نا کە لە شارى مەشهەد دەستبەسەرى کردووە.