Ana içeriğe atla

پەکەکە پێشمەرگەیەکى هەرێمى کوردستانى شەهید کرد

پەکەکە پێشمەرگەیەکى هەرێمى کوردستانى شەهید کرد
AvaToday caption
posted onDecember 14, 2020
noyorum

دوێنێ شەو، تێکهەڵچوون لە نێوان پەکەکە و هێزەکانى پێشمەرگە لە نزیک شارى ئامێدى تى باشوورى کوردستان ڕوویدا!

 

بە هۆیەوە پێشمەرگەیەکى هێزەکانى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان شەهید بووە کە خەڵکى باکوورى کوردستانە و بڕیارە تەرمەکەی لە شارى زاخۆ بەخاک بسپێردرێت.

ڕووداو بڵاوى کردەوە کە تێکهەڵچوونەکەش دواى ئەوە بووە کە ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە لە نزیک گوندى گرگاشی سەر بە دەڤەرى بەرێگارى نزیک سەنتەرى قەزای ئامێدى ویستوویانە لە خاڵێکى پشکنینى پێشمەرگە تێپەڕن، لەوکاتە تەقە لەنێوان هێزى پێشمەرگە و گەریلاکانی پەکەکە دروستبووە و لە ئەنجامى ئەو شەڕە پێشمەرگەیەکى هێزى رۆژ بە ناوى عەبدولڕەحمان ئەمینە کە پلەى ملازم یەکەمى هەیە، شەهید بووە.

 زیاتر لە مانگێکە گێرمەوکێشە لە نێوان هەردوو پارتى دیموکراتى کوردستان ـ عێراق و پارتى کرێکارانى کوردستان ـ تورکیە هەیە و هەردوو لا هێزیان جووڵاندووە بە ئاراستەى یەکترى، بەڵام خەڵکى کوردستان و حزبە کوردییەکانى دیکە و ڕۆشنبیران بەردەوام دژى ئەم ناکۆکییانە بوونە و هەوڵ دراوە پێشیان پێ بگیردرێت!