Ana içeriğe atla

بێکاری تەنگى بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەڵچنیوە

بێکاری تەنگى بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەڵچنیوە
AvaToday caption
posted onOctober 27, 2020
noyorum

دوو لەسەر سێی فەرمانبەری هۆتێلەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بێکار بوونە. سەرۆکی کۆمەڵگەی خاوەن هۆتێلەکانی ئێران جەمشید حەمزەزادە ڕایگەیاندووە هەتا کۆتایی مانگی خەرمانان: ٨٥٠٠ ملیارد تمەن خەسار بەر هۆتێلەکانی ئێران کەوتووە.

 

زیاد لە ٣٠ لەسەدی هۆتێلەکان داخراون و ئەوانی دیکەش بە داشکاندنی ٧٠ لەسەدی درێژە بەکارەکانیان دەدەن. ڕژیمی ئاخوندی بەڵایەکی بەسەر ئابوری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێناوە کە ، هۆتێلەکان ناتوانن پوڵی ئاوو وکارەبا بدەن.

لە هەمووی ئەوانە تاڵتر لەو دۆخە پڕ لە بێکاریەدا، دوو لەسەر سێی هێزی فەرمانمبەری هۆتێلەکان، کارەکانیان لەدەستداوە و بیمەی کۆمەڵایەتی کۆماری ئیسلامی، بیمەی کرێکارەکان نادات.