Skip to main content

ئیمارات: سنووری ئاسمانمان لەسەر ئێران کراوە نییە

ئیمارات: سنووری ئاسمانی وڵاتەکەمان لەسەر ئێران کراوە نییە
AvaToday caption
posted onMay 7, 2020
nocomment

ئیدارەی گشتی فرۆکەوانی بازرگانی ئیمارات ڕۆژی چوارشەممە ٦ی مانگی مەی ڕەتی کردەوە سنوری ئاسمانی وڵاتەکەی لەسەر ئێران کرابێتەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی ئیمارات" وام" ئیدارەی گشتی فرۆکەوانی بازرگانی ئیمارات چوارشەممە بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک باسی لەوەکرد وەک فڕینەکانی دابەزاندنی موسافیر کە بە ئامانجی وڵاتانی دیکە ئەنجام دراوە، تەنیا بۆ هێندێک لە کۆمپانیاکان و بە مەبەستی گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی ئێرانی بەجێماو لە ئیمارات ئیزنی فڕینی تایبەتی پێدراوە.

ئیدارەی گشتی بازرگانی ئیمارات لە درێژەدا باسی لەوە کرد هەموو فڕینەکانی ئەنجام دراو بە ئامانجی ئیمارات هیچ موسافیرێکی تێدا نەبووە و تەنیا بۆ ڕاگوێزتنی موسافیرە بەجێماوەکانی وڵاتان لە ئیمارات بە ئامانجی وڵاتانی دیکە و بە تایبەت ئێران ئەنجام دراوە.

ڕاگەیەندراوی ئیدارەی گشتی فرۆکەوانی بازرگانی ئیمارات دوای ئەوە بڵاو کراوە کە بانگەشەگەلێک سەبارەت بەوەی ئیزنی فڕینی سنوردار بە فرۆکەکانی ماهان ئایر دراوە بۆ سەفەرکردن بۆ ئیمارات لە ماوەی مانگەکانی فیوریە و مارسی ئەمساڵ و دەگوترێ ئەو سەفەرانە بوون بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا.

دەوڵەتی ئیمارات جەختی لەوە کردووەتەوە قەدەغەبوونی فڕین و سەفەرکردن هەروا بەردەوامە و هەموو فڕینەکانی هێنان و بردنی موسافیر تەنیا بۆ ناردنەوەی موسافیرەکان بۆ وڵاتەکانیان ئەنجام دراوە.