Skip to main content

برایان هوک: بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش دەتوانین گەمارۆی سەر چەک و تەقەمەنی ئێران درێژ بکەینەوە

برایان هوک: بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش دەتوانین گەمارۆی سەر چەک و تەقەمەنی ئێران درێژ بکەینەوە
AvaToday caption
posted onMay 3, 2020
nocomment

نوێنەری تایبەتی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ١١ بانەمەڕ بە ئاماژە بە نیزیکبوونەوەی مێژووی بەسەرهاتنی گەمارۆکانی تایبەت بە چەکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دژی ئێران گووتی: کرداری کۆماری ئیسلامی لە ٥ ساڵی ڕابردوودا  ودوای بەرجام دەیسەلمێنێت تا چ ئاستێک ئەو گوشارە گرینگی هەیە.

 

برایان هوک لە دانیشتنێکی هاوبەش لەگەڵ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە واشنگتۆن گووتی: ئێمە ناتوانین ئیزن بدەین گەمارۆکانی سەر بەشی چەک و تەقەمنی ئێران لابچێت. لە سەرەتاوە هەڵە بوو کە ئەو خاڵەیان خستە بەرنامەی بەرجام. زۆر ئاسانە گەمارۆکان نوێ بکەینەوە.

لە درێژەدا گووتی: ئێمە دیپلۆماسی خۆمان لەو بوارەوە دەستپێکردووە. هیوادارین بتوانین زۆر خاوێن لە ڕێگەی ئەنجومەنی ئاسایش ئەو کارە ئەنجام بدەین، بەڵام ئەگەر ئەوەش بە ئاکام نەگات ئێمە ئامادەین لە هەر بژاردەیەکی دیپلۆماتیک کە لە دەستماندایە کەڵک وەرگرین.

سەرۆکی گرووپی تایبەت بە کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وڵام بەو پرسیارە کە بۆچی واشنگتۆن سەرەڕای چوونە دەری لە بەرجام وەها چاوەڕوانیەکی هەیە، گووتی: دوو جۆر هەبونمان هەیە. یەکیان لە بەرجامدا و ئەوەی دیکە لە بڕیارنامەی ٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش کە دوای ئەوە پەسەند کرا.

هووک گووتی: ئەگەر ئێوە بڕواننە خاڵی ١٠ کە باس لە چارەسەری ناکۆکیەکانی بەرجام دەکات، دەبینن بوونی ئێمە لەوێدا پێناسە کراوە و لە هیچ جێگەیەکیدا نەگووتراوە کە دەبێ ئەندامی بەرجام بین. بە چاولێکردنێک لە خاڵەکانی ١٠ و ١١ دەبینن کە ئێمە ئەو مافەمان هەیە.