Skip to main content

گوشارەکانى سەر سوپای پاسداران زیاتر دەبێت

گوشارەکانى سەر سوپای پاسداران زیاتر دەبێت
AvaToday caption
خەزێنەداری ئەمریکا کۆمپانیایەکی نهێنی هێزی سوپای قودسی خستە لیستی گەمارۆکان
posted onMay 3, 2020
nocomment

ماڵپەری خەزێنەداری ئەمریکا ڕۆژی هەینی ١٢ بانەمەڕ ٩٩ ڕایگەیاند: خەزێنەداری ئەمریکا کۆمپانیایەکی پوششی سوپای قودس و خاوەنەکەی وەک گرووپی تیرۆریستی ڕاگەیاند.

 

خەزێنەداری ئەمریکا گووتی: نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییەکانی دەرەوە ئەوڕۆ ئەمیر دیانەت کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانی و عێراقیە و هاوکاری دێرینی فەرماندە باڵاکانی سوپای قودسی پاسدارانە، خستە لیستی گەمارۆکان.

ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ کە دوای فەرمانی جێبەجێکردنی ١٣٢٢٤ دەرچووە و بە فەرمانی جێبەجێکاری ١٣٨٨٦ چاکسازی تێداکرابوو بەدوای ناودانانەکانی ئەم دواییە لە لایەن ئەو تۆڕە سەرەکیانەی کە پشتیوانی لە چالاکیە تێکدەرانەکانی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران دەکات.

لە دێسامبری ٢٠١٩ ئوفک یان نووسینگەی داراییەکانی دەرەوە، تۆڕێکی کەشتیوانی ئێرانی کە دەستی هەبووە لە هاوکاری مەرگهێنەر لە ئێرانەوە بۆ یەمەن لە لایەن هێزی قودسی سوپای پاسداران خستووەتە لیستی گرووپە تیرۆریستیەکان.

هەواڵدەری سوپای پاسداران" فارس" لە پێوەندی لەگەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران نووسی: وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، کۆمپانیای خزمەتگوزاری کانزایی" تەیف" لە عەممان و کەسێک بە ناوی " ئەمیر دیانەت"ی بەهۆی پێوەندی لەگەڵ سوپای پاسداران خستە لیستی گەمارۆ نوێیەکان.