Skip to main content

بە کەرتی تایبەتکردنی بانکەکانی ئێران دەیان تریلیۆن خەساری لێکەوتووەتەوە

بە کەرتی تایبەتکردنی بانکەکانی ئێران دەیان تریلیۆن خەساری لێکەوتووەتەوە
AvaToday caption
posted onApril 29, 2020
nocomment

بەڕێوەبەری چاودێری بەسەر دامەزراوە ماڵیەکانی ڕێکخراوی بورسی ئێران ڕایگەیاند دەولەت لە بانکەکانی میلەت، تجارەت، سادرات و دوو بیمەی ئەلبورز و ئیتکایی ئەمین بەتەمایە پشکی خۆی لە ڕێگەی سندوقی سەرمایەگوزاریەوە بە داشکانی ٢٠ لەسەدی بدات بە خەڵک.

 

جگە لەوە دەوڵەت بە تەمایە جگە لەو بانک و کۆمپانیاگەلە، سەرچاوەی مەنقول و نا مەنقولی دیکە لە پاڵاوتگەکان، کۆمپانیا چالاکەکان لە بواری ئاسنەوالە و درووستکردنی ماشێن ڕادەست بکات و ٢٠ بۆ ٣٠ لەسەدیش داشکان بکات.

پێدەچێت دەوڵەت هیوای بە بەشداری چالاکی خەڵک لە کڕینی پشکی کۆمپانیا و بانکەکان هەبێت. هەوڵی دەوڵەت بۆ فرۆشتنی پشکەکانی لە بانکەکان لە کاتێکدایە بە پێی ئامارە دەوڵەتیەکان کە خەرمانانی پار بڵاو بووە، ٩ بانکی ئێران خەساریان لێدەکەوێتەوە و ڕێژەی خەساری کەڵەکەبوویان گەیشتووەتە ٥٦ هەزار ملیارد تمەن کە ئەو ژمارەیە زیاتر لە هەموو ئەو پووڵەیە کە لە دەستی خەڵک دایە.

بانکی تیجارەت کە دەوڵەت پشکێکی زۆری تێدا هەیە، تووشی خەسارێکی کەڵەکەبووی ١١ هەزار ملیارد تمەنی بووە و دووهەمین بانکی ئێرانە لەڕووی زۆربوونی ئاستی لێکەوتەی خەسارەت.