Skip to main content

ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەرئ کۆڕۆنا هیوایان لەسەرە کامانەن؟

ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەرئ کۆڕۆنا هیوایان لەسەرە کامانەن؟
AvaToday caption
posted onMarch 24, 2020
nocomment

 

بیرمەندان لە سەرتاسەری جیهان سەرقاڵی تاقیکاری  وتوێژینەوە لەسەر ٧٠ دەرمانن بۆ چارەسەری ڤایروسی کۆڕۆنا. هەڵبەت لەو دەرمانگەلە تەنیا ١٢ جۆریان هیوابەخش بە ژمار دێن. لە لایەکی دیکە تاقیکردنەوەی دەرزی کۆڕۆنا دەستی پێ کردووە.

 

یەکیەتی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی دەرمان لە ئاڵمان بە بەشی توێژینەوەیان هەیە لە ماڵپەری ئینتێنرنێتی خۆیان نێوی ٣٠ مادەی کاریگەریان پێڕست کردووە کە دەتوانن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا بەکەڵک بن.

بیرمەندن و توێژەرانی ناوچەکانی جیهان سەرقاڵی تاقیکاری نیزیک ٧٠ دەرمان بۆ ڕووبەڕووبەرووبوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنان کە لە نێویاندا دەرمانەکانی دژی ماڵاریا، دژی ئێبولا کە زۆر کاریگەر نەبوون و هەروەها دەرمانی دژە ئیدز و ڕوماتیزم هەیە.

بەو پێیەی کە هێندێک لەو دەرمانانە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی کۆڕۆنا ئیزنی پێویستیان وەرگرتووە دەتوانن خێراتر لە دەرمانی تازە درووستکراو بێنە نێو بازاڕەکان. وەزارەتی تەندرووستی ئاڵمان داوای لە ئەنجومەنی توێژینەوەی دەرمانسای ئەو وڵاتە کردووە بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە دەرمانەکانی کۆڕۆنا باس بکەن کە ئێستا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا بەکار دێت.

وولف دیتر لودویگ سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە ئێستا دوو مادە بە کاریگەر دەزانێت. یەکەمیان رمدسیور کە بیرمەندان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئێبولا بەرهەمیان هێناوە و ئیستا بریار وایە لە دوو پڕۆژەی توێژینەوەدا لەسەر تووشبووانی کۆڕۆنا بەتاقیبکرێتەوە.

دەرمانەکەی دیکە کلروکینە کە دەرمانێکی ناسراوی دژە مالاریایە و بۆ ڕووبەروو بوونەوە لەگەڵ نەخۆشی ڤایروسی کارامەیە.

سەرۆکی ئەنجومەنی توێژینەوەی دەرمانسازی ئاڵمان لەو بارەوە گووتویەتی: ئەو دوو دەرمانە لە ڕووی کاریگەربوون زۆر لە دەرمانەکانی دیکە کاریگەرتر و کارامەترن. سەرەڕای ئەوانەش ئەو بیرمەندە ئاڵمانیە پێی وایە ئەو دوو ئەنجامەکانی ئەو دوو دەرمانە بە شێوەیەک نییە کە ئینسان بتوانێ سەد لەسەد دڵنیابێت.

کۆڕۆناااااا

هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی دەرزی

هاوتەریب لەگەڵ هەوڵی بیرمەندانی وڵاتانی جۆراوجۆر بۆ دیتنەوەی دەرمانی نەخۆشی کۆوید ١٩ چەندین هەوڵ بۆ بەرهەمهێنانی دەرزی کۆڕۆنا لە ئارادایە.

هێندێک کۆمپانیای دەرمانسازی بۆ وێنە کۆمپانیای ئەمریکایی مدرنا تەنانەت تاقیکاری دەرزیەکەیان لەسەر کەسانی خوازیاریی تاقیکردنەوەکە دەست پێک ردووە. کۆمپانیای چینی کان سینوبیو یەکێک لەو کۆمپانیایانەیە کە دەگوترێ ئیزنی تاقیکاری دەرزی کۆڕۆنای بەدەست هێناوە.

کۆمپانیاکانی یو ئێس ئینوویو و بیو ئان تک دەگوترێ رایانگەیاندووە لە مانگی ئاوریلەوە دەستدەکەن بە تاقیکاری دەرزی کۆڕۆنا. کۆمپانیای ئاڵمانی کوریواک کە ماوەیەک لەمەوپێش بەهۆی هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی دەرزی دژە کۆڕۆنا نێودی دەرکردبوو بڕیار وایە لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە تاقیکاری دەرزیەکانی دەستپێبکات.