AvaToday caption
مریەم قازى کچە بچووکەکەی پێشەوا قازی و ھاوسەری خوالێخۆشبوو سەرداری جاف لە عەمانی پێتەختی ئوردون، کۆچى دوایی کرد. مریەم خانم کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو کە ئاواتی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان بوو.
پێشتر ئاڤاتودەى گفتوگۆیەکى لەگەڵ مریەم خان و خوشکەکانى لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان ئەنجام دا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى بڵاوى کردەوە.
بە ناوى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قازی و جاف و سەرجەم کوردستان دەکەین.
ڕۆحی شاد و یادی بەرز و پیرۆز بێت.