کەمێک بەر لە ئێستا ستیڤ منوشن وەزیرى خەزێنەدارى ئەمریکا و مایک پەمپئۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەسەر گەمارۆ ئابوورییەکانى ئەمریکا لەسەر کۆمارى ئیسلامى کۆنگەرەیەکى ڕۆژنامەنووسییان ئەنجام دا و تیایدا وەڵامى ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە، کە لێرەدا بەشێک لە قسەکانیان دەخەینەڕوو:
? مایک پەمپئۆ ـ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا:
▫️ ئێران دەتوانێت سوود لە پارەى نەوتەکەى وەبگرێت بۆ پرسى ئینسانى و دۆستانە و دەرمانى.
▫️ ٣٢٦ ناوەند و کەسمان گەمارۆ خستووەتە سەر.
▫️ دڵنیا بن ئێران هیچ کات ناتوانێت لە بەرنامە ئەتۆمییەکەى نێزیک بێتەوە تا ئەو کاتەى ترامپ لەسەر کار بێت.
▫️ ئێمە دەزانین ڕێژیمى ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمریکا.
▫️ دەستگاکەى قاسم سولەیمانى، دەستى بە خوێنى سەربازەکانى ئەمریکا سوورە.
▫️ ئەوەى ئێستا ئێمە پێوەى سەرقاڵین، شتێکى گاڵتەجاڕانە نییە، بەڵکو مەترسییە لەسەر دونیا.
▫️ کۆمپانیا گەورەکانى ئەوروپا بڕیاریان داوە سەودا لەگەڵ ئێران نەکەن.
▫️ حوسەیەکان و حیزبوڵاى لوبنان و چەکدارە شێعەکانى سوریە، دەتوانن مەترسى بخەنە سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا.
▫️ کۆمارى ئیسلامى ئێران، هێزى تێکدەرانەى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاستە!
▫️ ستراتیژى دەوڵەتى سەرۆک ترامپ بۆ گۆڕینى ڕەفتارەکانى ئێرانە.
▫️ لەو کاتەوەى ئەمریکا لە ٢٠١٥ چووە بەرجام، ئێران پاڵەپەستۆى لەسەر عێراق و ناوچەکە دروست کرد.
▫️ ئێمە هیوادارین گەمارۆکانى ئەورۆ لە ڕووى ماددى و ئابوورى، ئێران دوور بخاتەوە لە تێکدانى عێراق و کوردستان و ناوچەکە.
? ستیڤ منوشن ـ وەزیرى خەزێنەدارى ئەمریکا:
▫️ زیاتر لە ٧٠٠ کەس و ناوەند گەمارۆیان لەسەرە.
▫️ ٣٠٠ کەس و ناوەندى دیکەى نوێ گەمارۆیان خراوەتە سەر.
▫️ سەدان ناوەند و کەس کە پێشتریش گەمارۆیان خرابووە سەر، دووبارە گەمارۆیان لەسەرە.
▫️ ڕێژیمى ئێران لە ڕێگەى ٥٠ بانک و شوعبەى دەرەکى و ناوخۆیی لە ڕێگەى سوپاوە، درێژە بە تیرۆریزم و پێشێڵکردنى مافى مرۆڤ دەدات.
▫️ زیاتر لە ٤٠٠ ناوندمان دیارى کردووە لەگەڵ ناوەندى فڕۆکەکاوانى و نەوت و وزە کە گەماریان دەخرێتە سەر.
▫️ وەزارەتی خەزێنەردارى گەمارۆى کاریگەرى داناوە، کەمتر لە دوو ساڵ ٩٠٠ گەمارۆ لە بوارى جیا خراوەتە گەڕ .
▫️ ئەم گەمارۆیانەى سەر کۆمارى ئیسلامى بەردەوام دەبن تا دەست هەڵگرن لە تیرۆریزم و رەفتارە نائاوەزییەکانیان لە ناوچەکە و وازهێنان لە مووشەکى بالیتیک.
▫️ ئەگەر خۆیان بە دوور بگرن لە گەمارۆکان، هەموو چالاکییەکانیان پووچەڵ دەکەینەوە.
▫️ هیچ کەس نابوێردرێت لە گەمارۆکان، بەڵکو دەبێت وەبەرچاویان بگرن و ئێمەیش چاودێریان دەکەین.
▫️ گەمارۆکانى ئێمە دژى خەڵکى ئێرانى نییە، بەڵکو دژى چالاکییەکانى کۆمارى ئیسلامییە لە پاڵپشتى تیرۆریزم.