Skip to main content

گرنگترین کەرتە سزادراوەکانى ئێران

گرنگترین کەرتە سزادراوەکانى ئێران
لەم گەڕەى گەمارۆ ئابوورییەکان کۆمارى ئیسلامى پشتى دەشکێت
posted onNovember 4, 2018
nocomment

 

چەند کاتژمێرێک لەنێوان کۆمارى ئیسلامی ئێران و جێبەجێکردنى سزا ئابوورییەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکاندا هەیە، کە ئەمەش ستراتیژییەتێکى نوێی واشنگتۆنە بۆ ئەوەى ئەو ڕژێمە بە تەواوى ئیفلیج بکات و، تواناى پەرەپێدانى بەرنامە ئەتۆمیی و مووشەکی بالیستى نەبیت، کەبەگووتەى ئیدارەى کوشکى سپی "هۆکارێکى سەرەکین بۆ ناسەقامگیرى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست".

 

لەئایاری ڕابردوو دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا کشانەوەى وڵاتەکەى لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى ٢٠١٥ کشایەوەو، بڕیایشى دا "سنوورى تاران لەو بەرنامەیە دیاریی بکات و، کۆمەڵێک سزاى نوێش بەسەریدا بسەپێنێت". دواى سەپاندنى یەکەم قۆناغی سزایەکان لەسەرەتاى ئابی ڕابردوو، پاکێجی دووهەمى سزاکانى ئەمریکا دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، کە ئەمجارە پێشبینى دەکرێت بە بەراورد لەگەڵ ساڵانى ڕابردوو تووندتر و بەهێزتر بن.

 

گرنگترین کەرتە سزادراوەکانى ڕژێمى تاران بریتین:

* کۆمپانیاکانى بەگەڕخستنى بەندەرەکانى ئێران، کەرتەکانى کارگۆ و دروستکردنى کەشتى، لە نێویاندا هێڵەکانى کارگۆى تاران و کۆمپانیاى ساوس شیپینگ و کۆمپانیا هاوبەشەکانى.

* مامەڵەکانی پەیوەست بە نەوت لەگەڵ کۆمپانیاى نەوتى نیشتیمانى ئێران و کۆمپانیاى نەوتى ئێران بۆ ئاڵوگۆری بازرگانى و کۆمپانیاکانى کەشتیە نەوتیە نیشتیمانیەکان، لەنێویاندا کڕینى نەوت و بەرهەمە سووتەمەنییەکان و بەرهەمە پیترۆکیمیاوییەکان لەناو ئەو وڵاتەدا.

* سەرجەم مامەڵە داراییەکانى دامەزراوە داراییە بیانییەکان لەگەڵ بانکى ناوەندی و، دامەزراوە داراییە نوێکراوەکان بە پێی یاساى 1245 لەیاساى ڕێگەپێدانى بەرگرى نیشتیمانى ساڵى دارایی ٢٠١٢، هاوکات سەپاندنى سزا لەسەر دابینکردنى خزمەتگوزارییەکانى نامەى دارایی تایبەت بەبانکى ناوەندی ئەو وڵاتەو، سەرجەم دامەزراوە داراییەکانى یاساى سزادانى گشتگیر، لەپاڵ ئەوانەش کشانەوەى وەبەرهێنانەکانى ئێران بۆ ساڵى ٢٠١٠.

* خزمەتگوزاری دڵنیایی و گەڕانەوەى دڵنیایی.

* کەرتى ووزەى ئێران.

* کشانەوەى ڕێگەپێدان بەکۆمپانیا بیانییە خاوەنداریەتییەکان یاخود ئەوانەى ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆنترۆڵیان دەکات، بۆ ئەوەى بەشێک لەچالاکییەکانیان لەگەڵ حکومەتى ئێران یاخود کەسایەتییەکانى ژێر دەسەڵاتى ئەو حکومەتە بکشێننەوە.

* سەپاندنەوەى سزاکانى بەسەر ئەو کەسانەى کەپێشتر ناوەکانیان لەلیستى سزاکان یاخود لیستەکانى دیکە دەرهێنراون، کەلەلایەن حکومەتى واشنتۆنەوە دانرابوون.

پێویستە سەرجەم ئەو لایەنانەى چالاکییان لەو بازنانە هەیە، هەنگاوى خێراتر بنێن، بۆ کەمکردنەوەى چالاکییەکانیان تا ٤ تشرینى دووهەم، بۆ ئەوەى ڕووبەرووى سزای تووند نەبنەوە، یاخود ڕێکاری یاساییان دژ نەگرێتە بەر.

پاکێجی یەکەمى سزاکان کەئابی ڕابردوو چووە بواری جێبەجێکردنەوە، زیاتر کەرتى پیشەسازی گرتەوە، بەتایبەت ئۆتۆمبیل و کەرتى بانکی، هەروەها مامەڵەکردن بەقەواڵەو بەهاى دۆلاری ئەمەریکی. لەنێویاندا سزاکان کەرتەکانى "پۆڵا، ئاسن، ئەلمنیۆم، کشانەوەى مۆڵەتى گرێبەستى فرۆکە بازرگانییەکان و، سزادانى کەرتى پیشەسازی بەشێوەى گشتى، وەک کەرتى مافوورى ئێرانی".