Skip to main content

ئەمریکا و تاڵیبان ڕێککەوتن و پۆمپئۆ هەڕەشە لە ئێران دەکات

ئەمریکا و تاڵیبان ڕێککەوتن و پۆمپئۆ هەڕەشە لە ئێران دەکات
AvaToday caption
posted onFebruary 29, 2020
nocomment

 

مایک پؤمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی هۆشداری بە ئێراندا خۆ ببوێرێ لە دەستێوەردان لە ڕێککەوتنی مێژوویی نێوان ئەمریکا و گرووپی تاڵیبان.

 

پۆمپێئۆ کە لە کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا قسەی دەکرد، مێژووی چالاکسیەکانی ئێرانی لە ئەفغانستان بە تێکدەرانە ناوبرد. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا گووتی: ئەمریکا بە وردی ئێرانی لە ژێر چاودێریدایە بۆ ئەوەی بزانێ ئاخۆ ئێران هەوڵی نوێ دەست پێ دەکات لە پێناو لاوازکردنی کارەکانی ئێمە بۆ ئاشتی و لە ئەفغانستان.

بە گووتەی پۆمپئۆ ئێران دەتوانێ مەترسی گەورە لەسەر سەربازانی ئەمریکایی درووست بکات و هەربۆیە لە دوای ڕێککەوتنی دۆحە پێویستە هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکرێنەوە.

واشنتۆن دەیان جار کۆماری ئیسلامی بە ناسەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی هاوکاریکردنی بەشار ئەسەد، هاوکاری بۆ ملیشیا شیعەکانی لە عێراق و یەمەن تاوانبار کردووە. کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە ٩٠٠ کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ ئەفغانستان هەیە.

ئەمریکا بەتەمایە دوای ڕێککەوتن لەگەڵ تاڵیبان و دابینکردنی بەستێنی گفتوگۆ لە نێوان گرووپە سیاسییەکان لە ئەفغانستان، هێزە سەربازیەکانی خۆی لەو وڵاتە بباتە دەرەوە.