Skip to main content

ئەو دەمەى شاعیر لە گەل جیا دەبێتەوە و دەبێتە بەرگریکارى دیکتاتۆر

ئەو دەمەى شاعیر لە گەل جیا دەبێتەوە و دەبێتە بەرگریکارى دیکتاتۆر
AvaToday caption
ئاسۆی بۆکان شارەوشار پڕوپاگندەى هەڵبژاردنى کۆمارى ئیسلامى دەکات
posted onFebruary 20, 2020
nocomment

 

شاعیری بۆکانی سەعید نەجاری هەموو خوولێکی هەڵبژاردن ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە ڕاکێشانی خەڵکی بۆکان بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان .

 

سەعید نەجاری ناسراو بە ئاسۆ لە رێگەی گووتنی شیعری نەتەوەیی بۆ ڕاکێشانی سرنجی خەڵک بۆ هەڵبژاردنەکانی مەجلیس و پێداهەڵگووتن بەسەر کاندیداکان و قسە کردن لە ستادەکانیان ڕێچکەیەکی زۆر خراپی گرتووەتە بەر و وای کردووە زۆربەی دڵسۆزانی وێژە و ئەدەبی کوردی لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لێی دوور بکەونەوە و ئیزنی بەشداری لە کۆڕ و کۆمەڵە فەرهەنگیەکانی پێ نەدەن.

سەرچاوەیەکی ئاڤاتودەی لە نێو چالاکانی فەرهەنگی بۆکان پێی ڕاگەیاندین لەگەڵ ئەوەی زۆرمان داوا لێکردووە کە واز لە هاندانی خەڵک بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بێنێت، بەڵام ئاسۆ جگە لە قسەی خۆی بۆچوونی هیچ کەسی دیکەی بۆ گرنگ نییە.

شاعیری بۆکانی سەعید نەجاری بەوە ڕانەوەستاوە تەنیا پڕوپاگندە بۆ کاندیداکانی بۆکان بکات و دۆینێ بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکان هاتووەتە شاری مەهاباد و لە بەر دەرکی ماڵی بابی نوێنەرە جاش ئیخوانییەکەی مەهاباد دەستی کردووە بە هاندانی خەڵک بۆ دەنگدانەوەی دووبارە بە جەلال مەحمودزادە.

هەموو ئەو کارانەی سەعید نەجاری وای کردووە کۆمەڵێ فەرهەنگی و مەدەنی ڕۆژهەڵات بە چاوی گومان لێی بروانن.

ئاڤاتودەی داوا لە کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەدیبان و شاعیرانی ڕۆژهەڵات دەکات وەک هەموکات نەکەونە داوی پیلانی دەزگا ئیتلاعاتیەکانی ڕژیم و ڕەسەنایەتی و ئەرکی پیرۆزی هونەری کوردی کە خزمەت بە نیشتیمانە و ڕەشکردنی خائینان بپارێزن.

هەروەها ئیزنی لە قورسایی خستنی مێژوو و هونەری کوردی بەو کەسانەش مەدەن کە شیعری کوردی و کەسایەتیە دیارەکانی هونەری کوردی دەخەنە خزمەتی مەڕامەکانی کۆماری ئیسلامی داگیرکەر و  نوێنەرە ڕیسواکانی مەجلیس.