Skip to main content

کۆماری ئیسلامی و بەردەوامیدان بە کوشتاری کۆڵبەران

کۆماری ئیسلامی و بەردەوامیدان بە کوشتاری کۆڵبەران
AvaToday caption
posted onNovember 27, 2019
nocomment

 

لە سەقز کاسبکارێک کوژرا

ڕۆژی سێشەممە ٥ مانگی سەرماوەز کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ناسح ئازەرپور لە سنوری سەیفی سەقز لە لایەن هێزە ئینتیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەی لێکرا و لە جێدا گیانی لە دەست دا.

ناسح ئازەرپور خێزاندار و خاوەندی دوو منداڵ بوو.


لە سەردەشت کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار کرا

لە درێژەی شەپۆلی هێرش بۆ سەر کۆڵبەرانی کورد و هەر لە ڕۆژی سێشەممەدا  هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوریەکانی سەردەشت تەقەیان لە پۆلیک کۆڵبەری کورد کرد و بە هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی حەسەن ساڵح پور فیشەکی بەر لاقی کەوت و بە سەختی بریندار بوو.
حەسەن ساڵح پور لە نەخۆشخانەیەکی شاری سەردەشت لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە


برینی کۆڵبەرێکی پیرانشاری قورسە

لە درێژەی کوشتاری سیستماتیکی کۆڵبەرانی کورد هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوریەکانی پیرانشار کۆمەڵیک کؤلبەری کوردیان دایە بەر ڕەهێڵەی فیشەک و بە هۆیەوە کەسێک بە ناوەی تەها ڕەشید زادە بە سەختی بریندار بوو.


چەکدارەکانی سوپای پاسداران کۆڵبەرانی کورد دەستبەسەر و پاشان تیربارانیان دەکەن!

ڕۆژی دووشەممە ٤ سەرماوەز چەکدارانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوریەکانی شاری شنۆ دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئیسماعیل قادرنیا" سمکۆ قادرنیا" خەڵکی مهاباد و ناسر مورادپور خەڵکی شاری سەلماس دەستبەسەر دەکەن و دواتر دەسڕێژیان لێدەکەن و لە ئەنجامدا هەردوو کۆڵبەر شەهید دەبن.

بنەماڵەی ناسر مورادپور ڕایگەیاندبوو لە کاتی وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان دەستی ناسر لە پشتەوەڕا بەسترابوونەوە.