Skip to main content

ئیندپیندت: ئێران لە ڕێگەی تۆڕی نھێنییەوە لە ئەوروپا ھەوڵی تیرۆکردنی نەیارەکانی دەدات

ئیندپیندت: ئێران لە ڕێگەی تۆڕی نھێنییەوە لە ئەوروپا ھەوڵی تیرۆکردنی نەیارەکانی دەدات
AvaToday caption
posted onNovember 21, 2019
nocomment

ڕۆژنامەی "ئیندیپێندنت"ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، لە ڕێگەی تۆرێ نھێنی و پلانی تەقاندنەوە و تیرۆرکردنەوە، ھەرەشەکانی ئێران لە دژی کەسانی نەیار و ئۆپۆزسیۆنەکانی زیاتر بووە، بە تایبەت ئەوانەیان کە لە دەوڵەتانی ئەوروپا دەژین.

 

ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، ھەڵمەتەکانی تیرۆکردن لە لایەن ئێرانەوە بۆ تۆقاندنی چالاکوان و کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکان، پشت بە چەکدار و پیلان و بۆمب و تۆڕی نھێنی دەبەستێت.

ڕۆژنامە بەریتانیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چالاکوانێکی ئێرانی لە وڵاتی دانیمارک لە ئێستادا پاسەوانیەکی توندوتۆڵی بۆ دانراوە، بە تایبەت دوای ئەوەی چەندین بەڵگەنامەی ھەواڵگری ھۆشداریاندا لە زیادبوونی ھێرشەکانی ئێران لە دژی ئەو کەسانەی رەخنەی لێ دەگرن.

تیرۆررر

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بە چەند روداوێک کردووە لە ئەوروپا لەوانە:

لە فەڕەنسا کۆنگرەیەکی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە دەوروبەری پاریس ھەوڵی تەقاندنەوەی درا.

لە برۆکسل دەزگای ھەواڵگری بەلجیکا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا، ھەوڵێکی تەقینەوەی تیرۆریستیان پوچەڵکردووەتەوە، کەسانێک پلانیان بۆ داڕشتبوو کە لە لایەن ئێرانەوە بەکرێگیرابوون.

بە گوێرەی بە دواچوونی ڕۆژنامە بەریتانیەکە تیمەکانی مردنی ئێران لە ئەوروپا بەرەو زیادبوون چوون، بە تایبەت ژمارەیەک لە کەسایەتیە ئۆپۆزسیۆنەکان کە قسەیان بۆ ڕۆژنامەکە کردووە، ڕایانگەیاندووە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ھەستکردن بە ئارامی لە دەست دەدەن.

ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی "ئیندیپێندنت"ی بەریتانی لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٧ لە شاری لاھای ھۆڵەندا "ئەحمەد مەولا ئەو ناھیز" سەرۆکی بزوتنەوەی عەرەبی ئەھواز بە سێ گولـلە تیرۆر کرا.

ئەو کات حکومەتی ھۆڵەندا ڕایگەیاند، بەڵگەی بەھێزی دەستکەوتووە کە تاران لە پشت تاوانەکەوەیە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ھەواڵگری ئەمریکا، تاران لە ماوەی ساڵانی نێوان ١٩٧٩ تا ١٩٩٤ زیاتر لە ٦٠ ھەوڵی تیرۆرکردنی لە دژی کەسایەتیە ئۆپزۆسیۆنەکانی وڵاتەکەی لە ئەوروپا ئەنجامداوە.

 

 

تێبینى:

ئەم ڕاپۆرتە لە "مۆرپرێس" وەرگیراوە