Skip to main content

ئاخوندەکان دوژمنایەتی ئەمریکا دەکەن کەچى منداڵەکانیان لە ئەمریکا دەخوێنن

ئاخوندەکان دوژمنایەتی ئەمریکا دەکەن کەچى منداڵەکانیان لە ئەمریکا دەخوێنن
AvaToday caption
واشنتۆن تایمز ڕاپۆرتێکی لەسەر کوڕ و کچی دەسەڵاتدارانی ئێران کە لە ئەمریکا دەخوێنن، بڵاو کردەوە
posted onNovember 6, 2019
nocomment

وروواژندنی پرسی دەرکردنی ئاغازادەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئەمریکا لە ڕێگەی کەمپینێک بوو کە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی درووستی کرد و ئێستا داواکری ئێرانییەکان خەریکە دەبی بە ڕاستی و سیناتۆر و کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەو پرسە دەکەن.

 

واشنتۆن تایمز لە ڕاپۆرتێک لە ژێر ناوی دووژمنی ئێمە لێرەیە و درۆ دەکەن لە ئەمریکایە، کارى لەسەر درێژەدان بە خوێندنی ئاغازادەکانی کوڕی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ئەمریکا کردووە.

لەو ڕاپۆرتەدا باس لە خوێندنی فاتیمە ئەردەشیر لاریجانی کچی عەلی لاریجانی لە زانکۆی ئۆهایۆ، عیسا هاشمی کوڕی مەعسومە ئیبتیکار لە لقی لۆس ئانجلێسی قوتابخانەی تایبەتی دەروونناسی، ئێحسان نۆبەخت حەقیقی کوڕی عەلی نۆبەخت و برازای محەمەد باقر یاریدەرەی مامۆستای زانکۆی پزیشکی جۆرج واشنتۆن و خوشکەکەی کراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها باس لەوە کراوە لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی بەردەوام هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن بەڵام کوڕەکانیان بۆ درێژە بە خوێندن و کەڵکوەرگرتن لە زانکۆ پێشکەوتوو و ئازادەکانی ئەمریکا دەچنە ئەو وڵاتە، لەوێ دەخوێنن و ژیان دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە درووشمی نەمان بۆ ئەمریکا لە لایەن بابەکانی ئەو کوڕ و کچانە لە مزگەوت و ناوەندە سەربازی و سیاسییەکانی ئێران، قوتابخانە و هەموو سیستەمی کۆماری ئیسلامیدا بووەتە بنێشتە خۆشکەی سەر زاران.