Skip to main content

کۆنگرەى ئەمریکا: کۆکووژی ئەرمەنییەکان لە لایەن تورکیە جینۆسایدە

کۆنگرەى ئەمریکا: کۆکووژی ئەرمەنییەکان لە لایەن تورکیە جینۆسایدە
AvaToday caption
posted onOctober 30, 2019
nocomment

کۆنگرەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ٧ مانگی گەڵاڕێزان پڕۆژە یاسای کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانی لە لایەن دەوڵەتی عوسمانی ـیەوە بە فەرمی وەک کۆمەڵکوژی و جینۆساید ناساند.

 

مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بە ٤٠٥ دەنگی ئەرێ و ١١ دەنگی دژ ئەو پڕۆژە یاسایەی پەسەند کرد. لە ماوەی ٣٥ ساڵی ڕابردوودا ئەوە یەکەمجارە بڕیارنامەیەکی بەو شێوە پەسەند دەکرێت. پێشتر و لە ساڵی ١٩٨٤ کۆنگرەی ئەمریکا دەنگی بە پڕۆژە یاسایەکی هاوشێوە دابوو.

ئەگەرچی ئەو بڕیارنامەیە مەرج نییە جێبەجێ بکرێت، بەڵام کێشەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیە زیاتر دەکات. خێراو  دوای ئەو بڕیارنامەیە نوێنەرانی کۆنگرە داوایان لە دۆناڵد ترامپ کرد بە هۆی هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان گەمارۆ بخاتە سەر تورکیە. مەولود چاووش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیە بە کاردانەوە بەو بڕیارەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەو بڕیارنامە بێ بەهایە.

وەزیری دەرەوەی تورکیە لە تویتێکدا نووسی "ئانکارا بە هێرش بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریە گەمەیەکی گەورەی پووچەڵ کردەوە و ئەو هەوڵەی ئەمریکای بە نیشانەی تۆڵەستاندنەوە بەرامبەر بەو هێرشەی تورکیە ناوبرد". لە درێژەدا گووتی ئەو بڕیارە شەرمهێنەرەی ئەو کەسانەی لە سیاسەتدا خراپ کەڵک لە مێژوو وەردەگرن، بۆ ئێمە و خەڵکەکەمان بێ بەهایە.

لە نێوان ساڵەکانی ١٩١٥ هەتا ١٩٢٣ نیزیک ملیۆن و نیوێک ئەرمەنی بە دەستی ئێمپراتۆری عوسمانی کۆمەڵکوژ کران. تورکیە کووژرانی ئەرمەنییەکان لە کاتی شەڕی جیهانی یەکەم قەبوڵ دەکات، بەڵام دەڵێ ژمارەی کوژراوەکان زۆر لەوە کەمترە و بە کۆمەڵکوژییەکی بەرنامەبۆداڕێژراوی نازانێ و دەڵێ ئەوە بەشێکە لە ئاسەوارە سرووشتییەکانی شەڕ.

کۆنگرەى ئەمریکااااا

کام وڵاتانە کوشتنى ئەرمەنییەکانیان بە کۆمەڵکوژ دەزانن؟

٢٩ وڵات ڕووداوی کۆمەڵکوژکردنی ئەرمەنییەکان بە ڕووداوێکی مێژوویی دەزانن کە بووەتە هۆی کۆکووژی ئەرمەنییەکان. ئۆرگواى، یەکەمین وڵات بوو کە لە ساڵی ١٩٦٥ ئەو کۆمەڵکووژیەی بە فەرمی ناسی. ئەرمەنستان، ئارژانتین، ئوتریش (نەمسا)، بلژیک، بولیڤی، بڕازیل، بولغارستان، کانادا، شیلی ، قوبرس، کۆماری چیک، فەرانسە، ئاڵمان، یۆنان، ئیتالیا، لیتوانی، لوبنان، لۆکزامبۆرگ، هۆڵەند، پاراگواى، لهێستان (پۆڵەندا)، ڕووسیە، سلۆڤاکی، سوید، سویس، سوریە، ڤاتیکان و  ڤەنزوێلا، ئەو وڵاتانەن کە ئەو کارەساتە بە کۆمەڵکوژی دەناسێنن.

ئەمریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا، ئێران، ئیسرائیل، ئیسپانیا، کۆڵۆمبیا و کۆماری قەرەپەپاغ ئەو وڵاتانەن کە هەندێک لە دامەزراوە یاسایی و سیاسییەکانیان ئەو کارەساتە مرۆییەیان وەک کۆمەڵکوژی ناساندووە، بەڵام تا ئێستا لە لایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە بە فەرمی ددانی پێدا نەنراوە.