Skip to main content

کارناسانی ئێران و ئەمریکا لە عەممان چ دەکەن؟

کارناسانی ئێران و ئەمریکا لە عەممان چ دەکەن؟
AvaToday caption
posted onOctober 27, 2019
nocomment

چەند سەرچاوەیەک باس لە ئامادەبوونی هاوکاتی کارناسانی ئێرانی و ئەمریکایی لە عەممان دەکەن و دەگوترێ لانیکەم جارێک پێکەوە وتووێژیان کردووە. بە پێی ڕاپۆرتی ئاڤاتودەی حەوتووی ڕابردوو گرووپێکی دانوستانکاری ئەمریکایی و گرووپێکی ئێرانی لە عەممان پێکەوە چاوپێکەوتنیان کردووە.

 

گرووپێ ئێرانی لە ژێر چاودێری عەلی شەمخانی سەرۆکی ئەنجومەنی بەرزی ئەمنیەتی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیە بەڵام شەمخانی بۆخۆی لە دانوستانەکاندا نییە. ئەوە لە کاتێکدا کە بە ڕواڵەت عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی هەر جۆرە دانوستانێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا بە قەدەغە ناو دەبات.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی پێشتر گووتبوی: کۆماری ئیسلامی هەر کات ئەوەندە بەهێز بوو کە گوشارەکانی ئەمریکا کاری لەسەر نەکات دەتوانێ لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکات. ئەوڕۆ وەها شتێک لە ئارادا نییە.  هەر بۆیە ئیمام خومەینی دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا یاساغ کرد و ئەمنیش یاساغی دەکەم.
دوای ئەوە بوو کە مانگی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردوو هەواڵنێرێکی ئێران کە ئێستا لە ئەوروپا پەنابەرە لە زمان جەواد کەریمی نوێنەری سەر بە سوپای پەرلەمانی ئێران بڵاوی کردەوە کە کارناسانی ئێرانی و ئەمریکایی لە عەممان پێکەوە دانیشتنیان هەبووە.
کەریم قودوسی گووتبوی سەرەڕای ڕەتکردنەوەی خامنەیی، هەواڵی ڕاستمان لەوە هەیە کە کارناسانی وەزارەتی دەرەوەی لە عەممان سەرقاڵی دانوستان لەگەڵ کارناسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکان.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ئەمنیەتی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران بە ئاماژە بە هاتوچۆی نوێی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و عەممان گووتبوی: عەممان بووە بە پەناگەیەک بۆ ئەمریکایی و بریتانییەکان و لەو ڕیگەوە دەیانهەوێ دەستیان بە ئێران رابگات. بەم دواییانەش هەواڵێکمان بە دەست گەیشت کە باس کە دانوستانی کارناسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ئەمریکا لە وڵاتەدا دەکات. ئەو قسانە دواتر لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕەتکرایەوە بەڵام کەریم قودوسی رایگەیاند بەڵگەی تەواوی لە دەست دایە و تەنانەت بەڵگەکانی داوە بە خامنەیی.

ئێستا سەرچاوەی ئاگادار لە ناو خۆی ئێرانەوە بە هەواڵنێری ئاڤاتودەیان گووتوە حەوتووی ڕابردوو گرووپێک لە ئێرانەوە سەردانی عەممانی کردووە و لەگەڵ کارناسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دانوستانی کردووە.

فەرانسە پێکهێنەری ئەو دانوستانانەیە بەڵام ئێران قەبوڵ کردنی ئەو پێشنیارانەی گرێ داوەتەوە بە درووستکردنی هێندێک گۆڕان لە سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان. دوای سێ ڕۆژ دانوستان، وەفدی ئێرانی سەردانی تارانی کردووە و ڕۆژی پێنجشەممە جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە بۆ عەممان.

وێدەچێت ئەو گرووپە بۆ وەرگرتنی بۆچونی تاران بۆ دانوستانەکان سەردانی ئێرانی کردووە و دوای وەرگرتنی فەرمانی نوێ جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە بۆ عەممان. دۆنالد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا ئامادەی دانوستانە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بەڵام نایهەوێ هیچ کام لە گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵوەشێنێتەوە.