Skip to main content

ڕۆیتەرز: بەغدادى و پاسەوانە شەخسییەکەى کوژراون!

ڕۆیتەرز: بەغدادى و پاسەوانە شەخسییەکەى کوژراون!
AvaToday caption
posted onOctober 27, 2019
nocomment

هەواڵدەرى ڕۆیتەرزیش بڵاوى کردەوە کە  دوو سەرچاوەى ئەمنى عێراقى ئەمڕۆ یەکشەممە بە ڕۆیتەرزیان گوتووە کە عێراق لە لایەن سەرچاوەیەکى سوریەوە ئاگادار کراوەتەوە کە ئەبووبەکر بەغدادى خەلیفەى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام کە بە گرووپى تیرۆریستى داعش ناسراوە، کوژراوە!

 

بە پێى هەواڵەکەى ڕۆیتەرز، "سەرچاوەکەى ئێمە لە سوریە بە تیمى زانیارى عێراقى گوتووە کە بەرپرسى بەدواداچوون و چاودێرى بەغدادى بوونە، ئەم خەلیفە تیرۆریستە ئیسلامییە لەگەڵ پاسەوانە شەخسییەکەى خۆى لە ئیدلب کە ویستوویەتى لە ماڵە نهێنییەکەیەوە بچێت بۆ سنوورى تورکیە، پێى زانراوە و کوژراوە".

هەروەها ئێستا باس لەوە دەکەن کە ئێرانیش ئاگادارى کوژرانى ئەبووبەکر بەغدادى بووە! سەرچاوەیەک باس لەوە دەکەن کە ئێران و دەوڵەتى سوریە و عێراقیش ئاگادارى ئۆپەراسیۆنەکەى ئەمریکا بوون بۆ کوشتنى بەغدادى، بەڵام تا ئێستا هیچ بەرپرسێکى فەرمى ئەم هەواڵەى پشتڕاست نەکردووەتەوە!