Skip to main content

سوپاى پاسداران دەیهەوێت خەڵک سیخووڕى بەسەر هێزە کوردییەکانەوە بکات

سوپاى پاسداران دەیهەوێت خەڵک سیخووڕى لەسەر هێزە کوردییەکانەوە بکات
AvaToday caption
ئەم پرۆژەیە هاوبەشە لە نێوان سوپا و هێزی ئینتیزامی
posted onOctober 1, 2018
nocomment

 

هێزی ئینتیزامی دەست بەسەر مەڕ و ماڵاتی خەڵکی گوندەکاندا دەگرێ و سوپای پاسداران وەک پیاوچاک دێتە مەیدان و وێرای ئەوە بەڵینی گەڕانەوەی ئاژەڵەکانیان پێ دەدات لە هەمان کاتدا پێشنیاری سیخوڕی و جاشایەتی بە خەڵک دەدات.

 

 سوپای پاسداران بۆ قەرەبووکردنەوەی دەستلەکارکێشانەوەى زۆرێک لە هێزەکانیان لە کوردستان و بۆ ئەوەی دەست لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوەشینێ بەو پڕۆژەیە دەیهەوێ فەرهەنگی جاشایەتی لە ڕیگای گوشارهێنانەوە لە نێو خەڵکی مەڕداڕ و شوانکارەدا پەرە پێ بدات.

 

سەرەتا هێزە ئینتیزامییەکان بە بیانووی کاری قاچاغ و هاوردەکردنی مەڕ و ماڵات لە دەرەوەی خاڵە سنوورییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و عێراق دەست بەسەر مەڕ و ماڵاتی خەڵکدا دەگرێ و پاشان جاشەکان کوردەکان دەچنە سەردانی کەسی مەڕداڕ و لە چوارچێوەى دۆستایەتی و خەمخۆریدا پێیان دەڵین سەردانی بنکەکانی سوپا بکە و ڕەنگە لەوێ بتوانن هاوکاریتان بکەن. تەنانەت ناوونیشانی هێندێک کەس دەدەن کە فەرماندەی سوپای پاسدارانن.

 

سەرچاوەیەک لە هەورامانەوە کە دەستیان بەسەر مەڕ و ماڵاتی ئەو داگرتووە بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى گوت "دوای ئەوەی سەردانی مەکۆیەکی سوپای پاسدارانم کردووە لەوێ پێیان کووتوم بە مەرجێک دەتوانین هاوکاریت بکەین کە شوانەکەت و بۆخۆشت هاوکاریمان بکەن و ئەگەر پێشمەرگەی حیزبە کوردییەکان هاتنە ناوچەکانی ئێوە ئاگادارمان بکەنەوە".