
سوپای پاسداران بە فرۆکە و موشەک بۆردومانی بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەسەر سنووری رۆژهەڵات و باشووری کوردستان دەکات
حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ ٩ی ڕەزبەر بڵاوی کردۆتەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوچەکانی بەربەزین و گەروزین بە چڕی کەوتوونە بر ئەو هێرشە.
تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ یەکێک لە پێشمەرگەکانی حدک لەم سنوورە ئەم زانیارییانەی دەستکەوتووە کە لە دەستپیکێ هێرشەکە سوپای پاسداران ٣ موشەکی لە ناوچە سنوورییەکانی بەربەزین و گەروزین داوە و پاشان لە ڕێگەی فرۆکەی ئێف ٥ بە چری بۆردومانی چیاکانی ئەو ناوچەیەی کردووە و زەرەر و زیانێکی زۆری بە خەڵکی ئەو ناوچانە و سروشتی ئەو دەڤەرە گەیاندووە.
دوا بە دوای ئەو هێرشانە تۆپخانەکانی سوپای پاسداران تۆپبارانی ئەو شوێنانە دەکەن کە بنکە و بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستانی لێیە و تا ئێستاش تۆپبارانەکە بەردەوامە و هەر بە پێی راگەیەندراوی ئەم حزبە تا ئێستا هیچ خەسارێکی گیانی لێنەکوتووەتەوە.