Skip to main content

ڕێکخراوەی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەبێت کامران قادری ئازاد بکرێت

ڕێکخراوەی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەبێت کامران قادری ئازاد بکرێت
AvaToday caption
posted onSeptember 19, 2019
nocomment

ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنی ڕاگەیێندراوێک خوازیاری ئازادی بە پەلەی کامران قادری، شارۆمەندی ئێرانی ـ ئۆتریشی (نەمسایی) لە زیندنی ئێران بوو. ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە دەڵێ کە دۆخی تەندروستی ئەم زیندانییە ناجێگیرە و پێویستی بە پێڕاگەیشتنی پزیشکی هەیە.

بەپێ ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوەیە، کامران قادری کە خەریکی تێپەڕاندنی ۱۰ ساڵ زیندانی لە زیندانی ئەوین، دۆخی تەندروستی نالەبارە و لە کاتی دەستبەسەرکردنی لە ڕەشەممەی ۱۳۹٤و ڕۆژ دوای ڕۆژ دۆخی جەستەیی بەرە خراپبوون دەڕوا و بۆ داودەرمانی تۆمۆری پێی، پێویستی بە پێڕاگەیشتنی بەردەوامی پزیشکی هەیە.

کامران قادری تەمەن ٥٦ ساڵ و خەڵکی شنۆیە. دوکتەرای کارەبا و ئەلکترۆنیکی لە زانکۆی تەکنیکی ڤیەنی ئۆتریش (نەمسا) هەیە و لە بواری IT چالاکە و بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوانکە لە ڤیەن کە ڕێکەوتی ۱۲ی ڕەشەممەی ۹٤، لە پاش گەیشتن بە فڕۆکەخانەی خومەینی لە ئێران، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و بەروە بەندی ۲۰۹ی زیندانی ئەوین گواسترایەوە.