Skip to main content

شاگەشکەبوونى تاران لە هێرشى حوسییەکان بۆ گەورەترین پاڵاوگەى نەوتى عەرەبستان

شادمانی تهران از حمله حوثی‌ها به بزرگ‌ترین پالایشگاه‌های سعودی؛ دلیل عزلت سعودی چیست؟
posted onSeptember 14, 2019
nocomment

ئاڤاتودەى

ڕاگەیاندنەکانى کۆمارى ئیسلامى بە شاگەشکەییەوە باسى هێرشە پەهپادییەکەى حوسییەکانیان کردووە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانى کۆمپانیاى ئارامکۆى سعودیە کە بووە هۆى ئاگرکەوتنەوەیەکى گەورە، ئەم هەنگاوەى حوسییەکان بە غروور و گەورەییەوە لە نێو ڕاگەیاندنەکانى کۆمارى ئیسلامى ڕەنگى دایەوە، بەڵام پێویستە بپرسین کە داماوى و بێهێزى عەرەبستانى سعودیە بۆ بەرگریکردن لە خۆى بەرامبەر ئەم هێرشانە چییە؟

ئەرتەشى عەرەبستان یەکێکە لە گەورەترین کڕیارانى چەکوچۆڵى مۆدێڕنى ئاسمانى و دژە مووشەکى و لاى ئەمریکییەکانیش پاشایەتى سعودیە بە دەسودڵبازى لە کڕینى چەکوچۆڵى سەربازى بەنێوبانگە. تەنانەت دۆناڵد ترامپى سەرکۆمارى ئەمریکا بەردەوام گوتوویەتى کە سعودییەکان ڕۆڵیان لە بوونى هەلى کارى سەدان هەزار ئەمریکى هەیە و پیشەسازى سەربازى و چەکۆچۆڵى ئەمریکی، پێویستى بە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ سعودیە هەیە.

تەنەنانەت لە کاتى کوشتنى جەمال خاشاقچى ڕۆژنامەنووسە سعودییەکە لە کوسنووڵگەرى عەرەبستان لە ئیستەنبوڵ، دۆناڵد ترامپ بەرگرى لەم ڕێککەوتنانە کرد، بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا بەردەوام لە ڕۆژئاوا قسەیەک هەیە کە دەگوترێت سەربازە سعودییەکان نەگەیشتوونەتە ئەو توانایی و لێزانییە هونەرى و زانستییەى کە بتوانن سوود لەم هەموو چەک و چۆڵە پێشکەوتووە مۆدێڕنە بە شێوەى کاریگەر وەربگرن.

 

یەکەمین دەرەنجامى بەربڵاوى هێرشى حوسییەکان بۆ سەر دامەزراوە گرنگ و حەیاتییەکانى عەرەبستان ئەوە بووە کە سعودیە بەرامبەر هێرشى حوسییەکان شێلگیرتر بکات بەرامبەر ڕژێمى ئێران کە بە پاڵپشتى سەرەکى حوسییەکان دادەنرێت. کاریگەریی کردەیی و خێرایش دەکرێت هەمان هێرشى ئاسمانى سعودیە بێت بۆ یەمەن و خەڵکى هەژارخراو و بێچارەش لە نێوان دوژمنانەیەتى تاران و ڕیاز و گرووپە بەکرێگیراوەکانى ڕژێمى ئێران، ببنە قوربانى و هەر حەفتەى سەدان کەسیان لێ بکوژرێت.

دیمەنێک لە هێرشەکە

لە یەکەمین خوولەکەکانى بەرەبەریانى ئەمڕۆ شەممە ٢٣ى خەرمانان، بە هۆى هێرشى فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانى حوسییەکان، دوو پاڵاوگەى کۆمپانیاى نەوتى ئارامکۆ ئاگریان تێ بەردرا لە ناوچەکانى بقیق و خریس لە ناوچەى شەرقیە کە یەکێکە لە دەوڵەمەندترین شوێنەکانى سعودیە بۆ نەوت. عەرەبستانى سعودیە بە پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکە، گوتى "دۆخەکەمان کۆنتڕۆڵ کردووە"، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم پاڵاوگەیە گەورەترین پاڵاوگەى دونیایە.

هێرشەکە بە هۆى دە پەهپادەوە ئەنجام دراوە کە هێرشێکى بێ وێنەیە لە مێژووى کورتى هێرشى حوسییەکان بۆ سەر خاکى سعودیە. یەحیا سەریع وتەبێژى ئەنساڕوڵا کە لقێکى سەربازى حوسییەکانە، ئەمرۆ شەممە لە دانیشتنێکى خەبەرى لە سەنا بە فەرمى بەرپرسیاریەتى هێرشەکەى گرتە ئەستۆ. ئەو گوتى، هێرشەکان بەم زووانە زیاتر پەرە دەستێنن.

هەڵسەنگاندنى کۆتایی ئەوەیە کە حکومەتى ئێران تواناییە پەهپادییەکانى حوسییەکانى زیاتر و بەهێزتر کردووە، دەستەى باڵاى حوسییەکان مانگى پێشوو و بۆ یەکەم جار بە ئاشکرا لە تاران لەگەڵ عەلى خامنەیی ڕابەرى ڕژێمى ئێران دانیشتن و دیداریان کرد.