Skip to main content

گۆلی ورمێ و قوم دواهەمین هەناسەکانى تەمەنیانە

گۆلی ورمێ و قوم دواهەمین هەناسەکانى تەمەنیانە
.
لە پاش ورمێ خەریکە گۆلى قوم وشک ئەبێت
posted onSeptember 26, 2018
nocomment

 

زەریاچەی قوم لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە و لە نێوان سێ پارێزگای قوم، سیمنان و ئیسفەهاندا هەڵکەوتووە کە گەورەترن زەریاچەی وەرزی ئێران بە ئەژمار دێت، ٢٠٠هەزار دۆنم بەرینە و یەک لەسەر سێی کەوتۆتە نێو سنووری جوغڕافیایی شاری قوم.

 

ئەو زەریاچەیە لە ڕووی پێکهاتەى زەویناسییەوە زۆر دەگمەنە و پێکهاتووە لە پێستەیەکی خوێ و پەراوێزێکی باتڵاغی.

بەرپرسی گشتی دەزگای پاراستنی ژینگەی پارێزگای قوم لەو بارەوە بە ئیرنای گووتوە لە چەند ساڵی ڕابردودا هاتنی ئاوی چۆم و ڕووباڕەکان بۆ نێو ئەو گۆلە بەهۆی لێدانی بەندئاو و لێدانی بیری قوڵ و پڕۆژەگەلی بیناسازی زۆر لە کەمی داوە و بەو هۆیەوە ئەو زەریاچەیە بەرەو ویشک بوونی یەکجاری دەڕوات.

سەید ڕەزا موسەوی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ ئەگەر بێتو ئەو زەریاچەیە بە تەواوەتی ویشک بێت تۆز و خۆڵی خوێ ژیانی خەڵکی نیشتەجێی دەوری ئەو گۆلە تەواو دەخاتە مەترسێوە. ئەگەر بێتو گۆلی ورمێ بە تەواوەتی ویشک بێت ئەوە ٢٥ لەسەدی حەشیمەتی ئێران دەکەونە ژێر کاریگەری خوێ بارین کە ئاسەواری لە تۆز و خۆڵ بارینی دیکە زۆر زۆر خراپترە.

لە لایەکی دیکە ڕژانی ئاو بۆ نێو گۆلی ورمێ گەیشتووەتە سیفر ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو ڕێژەیە پێشوتر نیزیکەی یەک میلیاردی چوارگۆشە بوو.

یەکێکی دیکە لە کاریگەریەکانی ویشک بوونی ئەو گۆم ئاوە گەڕانەوەی سوێرایی ئاوە بۆ پێدەشتەکانی دەوروبەری کە بۆتە هۆی ئەوەی بەشی زۆری زەویە کشتوکاڵییەکانى دەوری بە تەواوی وشک بن و شینایی تێدا نەمێنێ و ئەوەش بۆخۆی بە جیا لە خوێ بارینێک کە گۆل دروستی دەکات دەبێتە هۆی خۆڵ بارین و قوڵایی کارەساتەکە هێندی دیکەش زێدەتر دەکاتەوە.

شایانی باسە ویشک بوونی گۆلی ورمێ و گۆل ئاوەکانی خوزستان و ئەهواز و چۆمەکان لە ئێراندا و بە گشتی پرسی بێ ئاوی لەو وڵاتە وایکردووە کە خەڵکی زۆر ناوچەی ئێران شوێنی ژیانی خۆیان بەجێبێڵن و بە دەیان نەخۆشی جۆراوجۆر بڵاو بێتەوە و زەویە کشتوکاڵیەکان ویشک ببن.

کۆماری ئیسلامی هیچ پڕۆژەیەکی جیددی بۆ  پێشگرتن لەو قەیرانانە نییە و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ خەڵک زیاتر لەو دەسەڵاتە بێ هیوا دەبن.