Skip to main content

گرووپی ڤیتۆڵکڕینى نەوتى ئێران ڕادەگرێت

گرووپی ڤیتۆڵکڕینى نەوتى ئێران ڕادەگرێت
.
ئەمەریکا دەیەوێت کڕیارانى نەوتى ئێران ئاستەکانیان بگەیێننە سفر
posted onSeptember 26, 2018
nocomment

 

گرووپی ڤیتوڵ بۆ بازرگانى کاڵا بنەڕەتییەکان ڕایگەیاند "ئەوان لەگەڵ جێبەجێ سزا ئابوورییەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان لەسەر کەتى نەوتى ئێران، مامەڵەی بازرگانى لەگەڵ ئەو وڵاتە لەدواى ٤ تشرینى دووەم ڕادەگرن".

 

مایک مۆڵەر، بەرپرسى پەرەپێدانى پرۆژەکانى ئەو کۆمپانیایە لەپەراوێزى کۆنگرەى نەوت لەئاسیاو ئۆقیانووسى هێمن لەسینگافورە ڕوونیکردەوە "کارکرن لەگەڵ ئێران یاخود هەر کارێک پەیوەندیی بەو وڵاتە هەبێت دەبێت بوەستێت". بە پێی بڕیارێکى دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا لە 4 تشرینى دووەم، دووەم قۆناغی سزا سەپێنراوەکانى سەر کۆماری ئیسلامى ئێران دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، بە تایبەت لەبوارى وزە و نەوتى خاودا.

 

ئەمەریکا دەیەوێت "کڕیارانى نەوتى ئێران ئاستەکانیان بگەیێننە سفر".

ڤیتوڵ یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانى بازرگانى نەوت لە جیهاندا جەختى لەوە کردووەتەوە "پەیوەندییەکى درێژیان لەگەڵ تاران هەیە، چاوەڕوانی ئەو ساتەین دووبارە پەیوەندییە بازرگانیەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە دەست پێ بکاتەوە". موڵەر ئەوەشى گووت "ئێستا پێویستمان بە لێخۆشبوونێکى ڕوونى ئەمریکاو کۆمەڵگەى بانکی جیهانی هەیە، بۆ ئەوەى بتوانن دەست بەمامەڵەى بازرگانى بکەن".

ترامپ کاتێک لەئایار کشانەوەى خۆى لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى ئێران و شەش وڵاتە زلهێزەکە ڕاگەیاند، لە سەرەتاى ئاب، یەکەم قۆناغی سەپاندنى سزاى ئابوورى بەسەر ئەو وڵاتە ڕاگەیاند و، بڕیاریشى داوە لە تشرینى دووهەم قۆناغی دووهەم دەست پێ بکات. هاوکات هەڕەشەى لە سەرجەم وڵاتانى جیهان کردووە، لە هەر مامەڵەیەکى بازرگانى لەگەڵ ئێران، کە ڕووبەڕووى هەمان سزا دەبنەوە.

بەشێک لە مامەڵەدارانى کەرتى نەوت پێشبینى دەکەن "سەپاندنى سزاکانى سەر کەرتى نەوت، بەئاستى ١.٥  ملیۆن بەرمیل لەرۆژێکدا لەبازاڕەکان کەمببێتەوە". لەیەکەم دانیشتنى بازاڕەکانى بۆڕسەى نەوت لەجیهاندا، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بۆ سەرووى ٨٠ دۆلار بەرزبوویەوە، بەتایبەت دواى ڕەتکردنەوەى سعودیەو ڕووسیا لەبەرزبوونەوەیەکى دەستبەجێی بەرهەمهێنانى نەوت، کەترامپ بەرهەمهێنەرانى ڕاسپاردبوو ئەنجامی بدەن.

مۆڵەر دووپاتیشی کردووەتەوە "هەر جوڵەیەک بۆ بەرزکردنەوەى نرخەکانى نەوت، پێویستى بە بزوێنەرێکى نوێ هەیە، چونکە نرخەکانى ئێستا مەترسیی بۆ بازاڕەکان دروست کردووە". پێشبینى ئەوەشى کردووە "ساڵى داهاتوو نزیکەى دوو ملیۆن بەرمیلی زیادە بخرێنە بازاڕەکانەوە، بە تایبەت لە دەرەوەى ڕێکخراوی ئۆپێک، کە نیوەیان لەلایەن خودی ئەمریکاوە دەبێت".