Skip to main content

کوردەکان دڕەندەترین چەکدارى داعشیان گرت

کوردەکان دڕەندەترین چەکدارى داعشیان گرت
AvaToday caption
posted onSeptember 3, 2019
nocomment

بە پێی سەرچاوەیەک کە ڕۆژنامەی بەریتانیایی "سەندەی تایمز" بڵاوی کردوەتەوە، ئەو یەکێکە لە یەکەمین چەکدارە بیانییەکانە کە هاتووە بۆ سوریا و وەک کانێکی زێڕ لە زانیارییە نهێنییەکانی نێو داعش دەناسرێت.

پاش چەند ساڵ هەڵاتن و خۆشاردنەوە، هێزە کوردییەکان لە باکووری سوریا "نێرۆ سارایوا ـ Nero Saraiva"ى تەمەن ٣٣ ساڵ چەکدارێکی توندڕەوی داعشیان کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی پورتوگالە و لە لەندەنەوە چووەتە نێو ئەم گرووپە تێرۆریستییە، دەستبەسەر کردووە. ئەم کەسە لە ڕفاندن و کوشتنی بارمتەگیراوانی خەڵکی وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە.

پێدەچێ کە نێرۆ سارایوا، یەکێکە لە گرنگترین چەکدارە بیانییەکانی نێو داعش و لەسەرخستنی ئەو گرووپە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە و پاشان بووەتە فەرماندەری "یەکەی چەکدارە بیانییەکانی داعش."

دەستبەسەرکردنى نێرۆ، کۆتایی سەفەرێکی حەوت ساڵەیە کە لە باکووری ڕۆژئاوای لەندەن لە شوێنێک بە ناوی واڵس مستۆڤ دەستی پێ کردبوو و ئاکامەکەی چوونە نێو  هەرێمی ژێر دەسەڵاتی داعش بوو. سارایوا لە سوریا لەگەڵ پێنج ژن هاوسەرگیری کرد و بووە خاوەنی ١٠ منداڵ.

سارایوا کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی پورتوگالە، پاش ئەوەی کە دەچێتە باغووز دەستبەسەر دەکرێت. هەفتەیەک پێش ئێستا گۆڤاری پورتوگاڵی سابادۆ بۆ یەکەمین جار هەواڵی دەستبەسەربوونی ئەو چەکدارە توندڕەوەیان بڵاو کردوە. بەشێک لە جەستەی پاش کەوتنی باغۆز، ئیفلیج بووە.

لە مانگی تەمووز لە لایەن هێزەکانی هەواڵگری ڕۆژئاوایی پرسیاری لێ کرا. بڕوای ئەوان وایە کە ئەو زانیارییانەی کە سارایوا لە مەڕ گرووپی تێرۆریستی داعش تایبەت بە بەریتانیا  (ناسراو بە بیتڵز) هەیە، بۆ ڕێکخراوە هەواڵگری و ئەمنییەکانی بەریتانیا زۆر بەنرخن.

تیرۆریستى داعش

بە پێی سەرچاوەیەک کە ڕۆژنامەی بەریتانیایی سەندەی تایمز بڵاوی کردووەتەوە ئەو یەکێکە لە یەکەمین چەکدارە بیانییەکان کە هاتووە تەسوریا، و وەک کانێکی زێڕ لە زانیارییە نهێنییەکانی نێو داعش دەناسرێت.

سارایوا کە پێشتر کریستیانی کاسۆلیک بووە و دواتر بووەتە موسڵمان، پاش ئەوەی کە گوومانی ڕفاندنی جان کانتیلی وێنەگری شەڕی بەریتانی لێ کرا، لە ساڵی ٢٠١٢ ناوی لە نێو پێڕستی مەترسیدارترین تێرۆریستاننی جیهان تۆمار کرا. دوو ساڵ دواتر، پاش ئەوەی کە بووە فەرماندەری یەکەی چەکدارە بیانییەکانی نێو داعش، گۆمانێکی زۆر بە هێزی لێ دەکرا کە پەیوەندی لەگەڵ سەربڕینی جەیمز فەولی ڕوژنامەوانی ئەمریکی هەیە.

داعش ڤیدیۆی سەربڕینی فەولی لە یوتیوب بە ناوی "پەیامێک بۆ ئەمریکا" بڵاو کردەوە. دوو بارمتەگیراوی دیکەی ئەمریکی بە ناو دەیڤید هاینێس و ئالان هێنینگ پاشتر بە دەستی چەکدارانی داعش کوژران.

سارایوا یەکێک لە ئەندامانى گرووپە شەش کەسییەکەى "ئەڵقەی واڵسام فاڕێست"ـە کە پاش ئەوەی لە لەندەن بوونە جیهادى، ڕوویان کردە داعش. هەموو هاوڕێکانی سارایوا خەڵکی پورتوگال بوون و بە هۆی خوێندن و دۆزینەوەی ئیش چووبوونە لەندەن.

سارایوا لە ئانگولا لە دایک بووە، کە پێشتر پورتوگال ئەو ڵاتەی لە باشووری ئەفریقا داگیر کردبوو. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٢، لە خانوویەکی بچووک لە واڵسمستۆڤ لەگەڵ خێزان و کوڕەکەی دەژیا. بە پێی ئیکاونتی کۆنی فەیسبووکەکەی، لە زانکۆی ئیست لاندن بڕوانامەی ئەندازیاریی شارستانی بەدەست هێناوە و دواتر لە کۆمپانیایەکی تۆڕی غاز دەستی کارى کردووە.

هەرچەندە، هاوژینی پێشووی ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ بیڕەوەرییەکی سەبارت بە خوێندنی سارایوا لە زانکۆ نییە. خێزانەکەى خۆی جێ هێشت و بەرەو سوریا هات تا بچێتە نێو ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان. پێنج هاوڕێی دیکەى سارایوا کە یەکێ لەوان ناوى فابیو پوکاس لە ئەکادیمیای تیپی لاوانی فووتباڵ لیسبونی پورتوگال بوو، پاش ئەو دەچن بۆ سوریا.

بڕوا وایە کە ئەو شەش کەسە پەیوەندییان بە توندڕەوکانی دیکەی لەندەنی لە سوریا گرتبێت، وەک محەمەد ئێموازی کە بە جیهادی جان دەناسرێت. ئەو گرووپە، وەرگرتنی چەکداریان لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و هەروەها بووکی لاوی ڕۆژئاوایی لە ڕێگەی توڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە ئەستۆ بوو.

بە پێ هەواڵی گۆڤاری پورتوگالی سابادۆ، سارایوا کە دواتر ناوی بە ئەبوو یەعقوب ئەندەلووسى گوڕا، لە سوریا لەگەڵ پێنج ژن هاوسەرگیری کردووە. دوایین ژنى ئانجێلا باریتۆی خەڵکی هۆڵەندا بوو کە ببووە موسڵمانان. ئەو پێشتر خێزانی پوکاس بوو و پاش کوژرانی لە شەڕ دەبێتە ژنى سارایوا.

سارایوا تەنیا ئەندامی گرووپی ناسراو بە ئەڵقەی واڵسام فاڕێستە که هێشتا زیندووە. ئەو پرسیارانەی کە لێی دەکرێ دەشێت یارمەتیدەر بێت بۆ گرتنى ئەندامانی دیکەی داعش و دادگاییکردنیان.