دوای ئەوەی حەسەن نەسروڵ، سەرۆکی حیزبوڵای لوبنان هەڕەشەی کردبوو دوایی کۆتاییهاتنی شەڕی ئیدلب هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێ دەکات، هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک (هەسەدە) دەستی خۆیان بە پێش خست و لە حەسەکە هێرشێکیان دژی چەکدارانی حیزبوڵای لوبنان ئەنجام دا.
سەرۆکی گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵای لوبنان کە گرووپێکی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانە و لە لایەن ئەو وڵاتەوە پشتیوانی دەکرێت، دۆینێ لە لوبنان و لە ڕێوڕەسمێکدا گووتی "ئێمە لە سوریە هەنگاو بەرەو سەرکەوتن هەڵدێنینەوە. لە ماوەیەکی کەمدا ئیدلب ڕزگار دەکەین و دوای ئەوە هەموو سوریە ڕزگار دەکەین و هێرش دەکەینە سەر هێزەکانی سوریەی دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات".
پاش قسەکانی سەرۆکی حیزبوڵای لوبنان و هەڕەشەی هێرش بۆسەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت، هێزە سەربازییەکانی هەسەدە لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و لە ئاوایی مازیزلا هێرشیان کردە سەر ئەندامانی حیزبوڵای لوبنان.
لە هێرشەکەدا چەند ئەندامی حیزبوڵای لوبنان لە لایەن هێزەکانی سوریەی دیموکرات دەستبەسەر کراون.