Ana içeriğe atla

هەسەدە و حیزبووڵا لە حەسەکە تێکهەڵچوون

هەسەدە و حیزبووڵا لە حەسەکە تێکهەڵچوون
AvaToday caption
posted onAugust 27, 2019
noyorum

دوای ئەوەی حەسەن نەسروڵ، سەرۆکی حیزبوڵای لوبنان هەڕەشەی کردبوو دوایی کۆتاییهاتنی شەڕی ئیدلب هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێ دەکات، هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک (هەسەدە) دەستی خۆیان بە پێش خست و لە حەسەکە هێرشێکیان دژی چەکدارانی حیزبوڵای لوبنان ئەنجام دا.

 

سەرۆکی گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵای لوبنان کە گرووپێکی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانە و لە لایەن ئەو وڵاتەوە پشتیوانی دەکرێت، دۆینێ لە لوبنان و لە ڕێوڕەسمێکدا گووتی "ئێمە لە سوریە هەنگاو بەرەو سەرکەوتن هەڵدێنینەوە. لە ماوەیەکی کەمدا ئیدلب ڕزگار دەکەین و دوای ئەوە هەموو سوریە ڕزگار دەکەین و هێرش دەکەینە سەر هێزەکانی سوریەی دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات".

پاش قسەکانی  سەرۆکی حیزبوڵای لوبنان و هەڕەشەی هێرش بۆسەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت، هێزە سەربازییەکانی هەسەدە لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و لە ئاوایی مازیزلا هێرشیان کردە سەر ئەندامانی حیزبوڵای لوبنان.

لە هێرشەکەدا چەند ئەندامی حیزبوڵای لوبنان لە لایەن هێزەکانی سوریەی دیموکرات دەستبەسەر کراون.