Skip to main content

ئامارەکانی ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەگەڵ ڕاستییەکان عەرز و ئاسمانن!

ئامارەکانی ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەگەڵ ڕاستییەکان عەرز و ئاسمانن!
AvaToday caption
posted onAugust 18, 2019
nocomment

فەرماندەی ناجای پارێزگای سنە گوتوویەتی: ٥٦۷ کیلۆ مادە هۆشبەرە جۆراوجۆرەکان لە پارێزگای سنە بەدیکراوە کە ئەم ڕێژەیە لەچاو ساڵی پشوو ۲۱٦٪ زیادیکردووە. واتا هەوڵی زۆرتر بۆ کۆکردنی مادە هۆشبەر دراوە.

سەردار ئازادی هەروەها هەندێ ئاماری خستووتە بەردەست و دەڵێ: لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو ۲۹۹ کەسی ئاڵوودە بە مادەهۆشبەر لە شەقامەکانی ئەم پارێزگایە کۆ کراوەتەوە، ٤٥ قاچاخچی مادەی هۆشبەر و ۲۳۱ وردەفرۆش و ٦۰۹  کەس کە کاری ڕاگواستنی مادەی هۆشبەریان دەکرد، دەسبەسەر کراون.

ئەم ئامارانە لە کاتێکدایە کە ڕێژەی ئالوودەبووان بە مادەهۆشبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و ئەوەی لە نێو شەقام و بازاڕەکانی سنە ئازادانە مامەڵەی پێوە دەکرێت جۆرەکانی مادەی هۆشبەرە.

هەروەها وردەفرۆش و قاچاخچیانی مادەی هۆشبەر لە کوردستان بە ئاشکرا خەریکی ئەم ئیشە پیسەن و کەس پێشیان پێ ناگرێت و تەنانەت شوێنی بەکارهێنانی مادە هۆشبەر لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیاریکراوە و ئازادانە بەکاری دێنن.