Skip to main content

کۆمارى ئیسلامى دەستى لە سڕینەوەى ئاسەوارە مێژووییەکان هەیە

کۆمارى ئیسلامى دەستى لە سڕینەوەى ئاسەوارە مێژوویەکان هەیە
AvaToday caption
شوێنە ئاسەوارییەکەی «یەعقووبی لەیس سەفاری» داڕما
posted onAugust 14, 2019
nocomment

چالاکێکی بواری شوێنەوارە کۆنەکان، باسی داڕماندنی ئارامگای «یەعقووبی لەیسی سەفاری» کرد کە بە هۆی هەڵەی  بەڵێندەرێکەوە ڕووخاوە.

ئەم ئاسەوارە دەکەوێتە شاری دێزفولی پارێزگای خوزستان و بە ژمارەی ٢٥٥٠ لە پێڕستی ئاسەوارە نەتەوەییەکان تۆمار کراوە.

کۆمارى ئیسلامى زۆرێک لە ئاسەوارە کۆن و مێژووییەکانی ئێران بە تایبەت ئەگەر مێژووەکەیان بۆ پێش لە ئیسلام بگەڕێتەوە، لە نێو دەبات. هەر جارەى ئاسەوارێکى لەو شێوەیە لە ژێر بیانووى وەک هەڵەى بەڵێندەر و پێڕانەگەیشتن و کارەساتى سرووتى بەرەو وێرانبوون و سڕینەوە دەبات.

ڕژێمى ئێران هەمیشە هەوڵى بەلاڕێدابردن و گۆڕینى مێژوو و دیمۆگرافیاى ئەو شوێنانەى داوە کە پەیوەست نین بە شێعە و خودى دەسەڵات و ئیسلامەوە و لە بەرامبەردا بەردەوام هەوڵى دروستکردنى ئیمامزادەى نوێى داوە و کارى لەسەر پەرەسەندنى مەزهەبی شێعە کردووە.