Skip to main content

لایەنگرانى ویلایەتى فەقیە و نەغرۆبوون لە گەندەڵى

لایەنگرانى ویلایەتى فەقیە و نەغرۆبوون لە گەندەڵى
AvaToday caption
دۆسیەی سیما گەندەڵەکانی ویلایەتی فەقیە
posted onAugust 13, 2019
nocomment

گۆشەیەک لە گەندەڵییەکانی جەهاندار سالاری پیاوی وەحید حەقانیان و ئەندامی گرووپی زەربەتی سوپا کە یەکێک لە قاچاغچییەکانی مادەی هۆشبەری جۆری شیشە و هەروەها شەریکی قاچاغی مەشروبی لە کوردستان.

جەهاندار سالاری یەکێک لە سیما بەسیجییەکانی شارستانی قوروە لە زستانی ساڵی ١٣٩٤، دوای بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و دەرچوون لە حاڵەتی سرووشتی لە ژنەکەی خۆی دەدا و دوای بەدواداچوون و سکاڵای بنەماڵەی ژنەکەی، بە چەکی ڕاو فیشەکێک لە لاقی خەزووری دەدات و دواتر لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی قۆڵبەست دەکرێت.

لە نووسینگەی حوسێن ئیسماعیلی دادوەری ئەوکاتی شاری قوروە، جەهاندار سالاری بە دەستی کەلەپچەکراوەوە گووتی "منیش یاسام خوێندووە"، ئەو قسە بووە هۆی تووڕەبوونی دادوەر و نامەی تاقیکاری مادەی هۆشبەر و دەستبەسەرکرانی جەهانداری دەرکرد.

کەچى دوای چەند خوولەکێک لە دەستبەسەرکردنەکەى، لەسەر داوای سەرهەنگ سەعید شەعبانی فەرماندەی سوپای قوروە، جەهاندار سالاری ئازاد کرا.

لە زستانی هەمان ساڵ واتە ساڵی ١٣٩٤، جەهاندار سالاری وێرای یەکێک لە ڕەفیقەکانی کە ئەندامی ئیتلاعاتی بەسیجی سوپا بوو، بە ئۆتۆمبێلێکى لیفانی ڕەنگ سپی، تەشقەڵە و گیری بە کچانی خوێندکاری زانستگە داوە کە ئەو جارەش بە سکاڵای خوێندکاران، سالاری لەگەڵ شۆفێرەکەی دەستبەسەر و بۆ بنکەی پۆلیسی ئەمنیەت لە چوار ڕیی حوسێنییە "بان کوچکەکان" ڕاگوێزراوە.

ئەو جارەش بە دەستێوەردانی فەرماندەی سوپای قوروە و دەرکردنی بەپەلەی بەرگەیەکی ئەرکی بەسیجی ناوبراو ئازاد کرا.