Skip to main content

منداڵە سنەییەکان وەک ساڵانی پێشوو پیداویستییەکانی خوێندنیان بۆ ناکڕدرێ

منداڵە سنەییەکان وەک ساڵانی پێشوو پیداویستییەکانی خوێندنیان بۆ ناکڕدرێ
بەردەوام گۆڕینى بەهاى نرخەکان واى کردووە کە دایک و باوکەکان نەتوانن پێویستیی خوێندن دابین بکەن
رۆژهەڵات بە دەست گرانی و هەڵاواردن و داخستنی سنوورەوە دەناڵێنێت
posted onSeptember 16, 2018
nocomment

 

بە نیزیکبوونەوە لە وەرزی کرانەوەی قوتابخانەکان، بازاڕی کڕینی قەڵەم و دەفتەر و جانتاى منداڵان پێویستییەکانی خوێندن و قوتابخانەش گەرم دەبێتەوە، بەڵام ئەمساڵ لە ساڵانی پێشوو جیاوازە و بە هۆى گەمارۆ ئابوورییەکان و داخستنى سنوورەکانى ڕۆژهەڵاتەوە لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە ڕۆژهەڵاتییەکان بە زەحمەت دەتوانن هاریکارى منداڵەکانیان بن لە دابینکردنى پێوستییەکانیان.

 

شارى سنە لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان یان دەبێ کاڵای هەرزانى خراپ و چینی بکڕن کە لە ڕووى کواڵیتییەوە باش نین یان پارەیەکی زۆر بدەنە کەلووپەلى باش کە ئەمەیش بە هۆى گرفتى ئابوورى خەڵک و شکانى تمەنەوە  ناچارەن ڕێگەی هەوەڵ هەڵدەبژێرن. ئیسنا لەو بارەوە بڵاوی کردووەتەوە گرانی و هاتنەخواری توانای کڕینی خەڵک وای کردووە بازاڕی دەفتەر و قەڵەم وەک ساڵان گەرموگوڕ نەبێ.

خەڵکی هەژار بۆ کڕینی پێداویستی قوتابییەکانیان ڕوویان لە دەستفرۆشانی سەرشەقام کردووە کە بەشی زۆری لە چین هاوردە دەکرێت و نەخۆشی پێستیان لێ دەبێتەوە. شیلان سەقتی نوێنەری ڕێکخراوی مەدەنى پەڕاوگەی سنە لە چاوپیکەوتنێک لەگەڵ هەواڵدەری ئیسنا دەڵی بەشی زۆری بنەماڵەکانی سنە کاڵای چینی دەکڕن و زۆر گوێ نادەنە کەیفیەتى کاڵاکان.

ناوبراو لە دریژەی قسەکانیدا دەڵێ هەموو ساڵێ لە بەرەبەری کرانەوەی قوتابخانەکان، زۆرێک لە خەڵکی دەست دەکەن بە فرۆشتنی پێداویستییەکانى خوێندن و ئەم چالاکە مەدەنییە ئەمەیشى بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە خەڵکى کاسپییان نییە و ناچارن بۆ بژێوى خۆیان ئەمە بکەن.

لە لایەکی دیکە بە هۆی گرانبوونی نرخی کەلوپەلەکان تا ئیستا پێشانگای تایبەت بەو پێداویستیانە نەکراوەتەوە و بە هۆی ئەوەی زۆربەی پێداویستییەکان لە مانگی خەرمانانەوە لە گومرگ نەهێنراونەتەدەر بەشی زۆری پێداویستییەکانی قوتابخانە لە بازاڕدا بوونی نییە. بە هۆی داخستنی سنورەکانی کوردستان و نەبوونی هەلی کار خەڵکی کوردستان زیاتر لە ناوچەکانی دیکە لە تەنگژە دان. سەقەتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێ "بە هۆی ئەوەی نرخی کەرەسەکانی قوتابخانە و خوێندن دوو یان سێ بەرابەر زیادی کردووە و بەردەوامیش نرخەکان لە گۆڕاندان، حەوتووی یەک جار شت دەکڕین". ناوبراو دەشڵێ ئەگەر ئەوڕۆ نرخی شتێک ١٨ هەزار تمەن بێت سێ ڕۆژ دواتر دەگاتە ٢٢ هەزار تمە و "زۆر کەرەسەی وەک پێنوسی بیک و لاپەڕەی کاهی لە بازاڕدا نییە و بەو هۆیەوە زۆریک لە ناوەندە فێرکارییە هونەرییەکان بە ناچارى کاغەزی دیکە بەکار دەهێنن".

ناوبراو لە بەشیکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە بێ پوڵی خەڵک کرد و گووتی "خەڵک دەسەلاتی کڕینیان نییە و تەنیا نرخی پێداویستییەکان دەپرسن و بە هۆی ئەوەی پێداویستی پارساڵ قوتابخانەکانمان بۆ قوتابییەکانمان ڕاگرتووە منداڵەکانمان ئەمساڵ لێیان قەبوڵ کردووین کەڵک لە پێداویستی ساڵی پار وەرگرن".

شایانی باسە سەرچاوەی ڕزق و ڕۆزی بەشی زۆری خەڵکی کوردستان سنوورەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە ئێستا کۆماری ئیسلامی دایخستوون و ئەوانەش کە کاری کۆڵبەری دەکەن بە هۆى تەقەى ڕاستەوخۆکانى هێزە سنوورییەکانەوە گیانیان کەوتووەتە مەترسییەوە و لەبەر ئەوە کار و کاسپى لاواز بووە.