Skip to main content

ڕژێمى دیکتاتۆر توانای هیچ جۆرە ڕەخنەگرتنێکى نییە!

ڕژێمى دیکتاتۆر توانای هیچ جۆرە ڕەخنەگرتنێکى نییە!
AvaToday caption
posted onAugust 9, 2019
nocomment

ئیتلاعاتى شارستانى دێگولان، سیروس عەباسى بە هۆی ڕەخنەگرتن لە ڕابەرى کۆمارى ئیسلامى دەستبەسەر کرد

فەریدە وەیسى هاوسەرى سیروس عەباسى لە لاپەڕەى ئەنیستاگرامەکەى خۆیدا بڵاوى کردەوە کە:

"هاوسەرەکەم سیروس عەباسى پاش ڕەخنەگرتن لە ڕابەر و دۆخى خراپى ئێران، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ئەمە پاش ئەوە دێت کە هاوسەرەکەم ڤیدیۆیەکى لە خۆى لە لاپەڕەى ئەنیستاگرامەکەى بڵاو کردەوە و تیایدا ڕەخنەیەکى بچووکى لە ڕابەر و دۆخى خراپى ئێستا گرت. هەر لەبەر ئەمەش چەندین جار هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵەکەمان و بە خراپترین شێوە کە هاوسێکانیشمان شاهید بوون، هەوڵیان دا بێ حوکمی دادوەرى و لە پڕۆسەیەکى بەدوور لە یاساى نهاى دەسەڵات هاوسەرەکەمیان دەستبەسەر کرد، بەڵام سەرەڕای هەوڵى هێزە ئەمنییەکان بۆ شکاندنى دەرگا و هێرشکردنە سەر ماڵەکەمان، کەچى دواجار ناچار بوون بە وەرگرتنى فەرمانى داوەر لە داوەرى دێگولان، ئەمرۆ بەیانى کاتژمێر ١١ سیروس عەباسى دەستبەسەر بکەن".

فەریدە نووسیویشیەتى "ئەگەر چى پێشتر دیار بوو، بەڵام ئەمڕۆ و پاش چەندین جار، بە ڕەفتارى خراپ و دوور لە ڕێز و تەنانەت دوور لە یاساکانى ئێستاى هێزە ئەمنییەکان، بە ئاشکرا بەدیار کەوت کە ڕەخنەگرتن لە ڕابەر تاوانێکى گەورەیە لە نێو کۆمارى ئیسلامیدا".

سیروس عەباسى چالاکى مەدەنى دێگولان، ١٥ى گەلاوێژ و لە ڤیدیۆیەکدا بە ناوونیشانى "پاش لە ٤٠ ساڵ حکومەتى کۆمارى ئیسلامى، ئەوەى کە دەبێت دابڕمێت ترسە لە دەسەڵاتى بەتاڵى ڕژیم"، پێشوازى لە "بەیانیە ١٤ى کنشگر مدنى" بۆ دەستلەکارکێشانەوەى خامنەیی کرد و خۆشى خوازیارى دەستلەکارکێشانەوەى ڕابەرى کۆمارى ئیسلامى بوو.