Skip to main content

بە فەرمانى خامنەیی هاوکارى حەماس لە ١٠٠ ملیۆنەوە بۆ ٣٦٠ ملیۆن دۆلار زیاد کرا

بدستور خامنه‌ای کمک سالانه به حماس از ١٠٠ میلیون دلار به ٣٦٠ میلیون دلار افزایش یافتبە فەرمانى خامنەیی هاوکارى حەماس لە ١٠٠ ملیۆنەوە بۆ ٣٦٠ ملیۆن دۆلار زیاد کرا
posted onAugust 7, 2019
nocomment

 

ئاڤاتودەى

بەرپرسە ئەمنییەکانى ئیسرائیل دوێنێ سێشەممە ١٥ى گەلاوێ (٦ى ئوت)، بە میدیاکانى وڵاتەکەیان گوتووە کە لەسەر بنەماى زانیارییەکى دەستکەوتوو لە حەماسەوە، زانیویانە کۆمارى ئیسلامى ئێران هاوکارییە ساڵانەییەکەى حەماسى لە ١٠٠ ملیۆن دۆلارەوە گەیاندووەتە ٣٦٠ ملیۆن دۆلار.

دامەزراوە ئەمنیەتییەکانى ئیسرائیل، سیستەمێکى سیخوڕى بەهێزیان بۆ ئاشکراکردنى پاڵپشتی و چالاکییەکانى حەماس هەیە. واپێدەچێت زانیارییەکانى ئەوان لەسەر بەڵێنیی زیادکردنى هاوکارى ئێران بۆ حەماس، پتشیان بە زانیاریى مۆرە سەرەکی و گەورەکانى حەماس وەرگرتبێت.

بە پێى ڕاپۆرتى کەناڵى ١٢ى ئیسرائیل، ڕژێمى ئێران داواى لە حەماس کردووە لەبەر زیادکردنى هاوکارییەکانى، زانیارى لەسەر تواناییە موشەکییەکانى ئیسرائیل کۆ بکاتەوە و بیداتە ئێران.

بە پێى ئەم ڕاپۆرتە، بڕیارەکەى ڕژێمى ئێران بۆ زیادکردنى پشتیوانى حەماس، لە ئەنجامى دیدارێکى دوو حەوتوویی شاندێکى حەماس بوو لە تاران بەتایبەت دیداریان لەگەڵ عەلى خامنەیی ڕابەرى کۆمارى ئیسلامى. خامنەیی، بوونى "مووشەکى وردپێک"ى لە دەستى فەلەستینییەکانى بە "ئیحساسى پێکەوتن" وەسف کردبوو.

ساڵح ئەلعارورى جێگرى سەرۆکى ئۆفیسى سیاسى حەماس لەگەڵ مووسا ئەبوو مرزوق و ماهیر ساڵج و حیسام بەدران و ئوسامە حەمدان و عیزەت ئەلرشق و ئیسماعیل ڕەزوان، دوو حەوتوو بەرلەئێستا چوونە ئێران تا دواى چەند ساڵ لە ساردبوونەوەى پەیوەندییەکان، پەیوەندییە دوولایەنەکان گەرموگوڕتر بکەنەوە.

ئەلعارورى لە دیدار لەگەڵ چەندین بەرپرسى دیکەى کۆمارى ئیسلامى، گوتبووى کە حەماس خۆى لە "هێڵى پێشەوەى بەرگرى لە ئێران" هەژمار دەکات و "هەر دوژمنکارییەک لەمەڕ ئێران"، دوژمنایەتییە دژى فەلەستینییەکان و ڕەوتى موقاومەت.

ئیسرائیلییەکان گوتوویانە ڕژێمى ئێران هاوکارییە ماددى و سەربازییەکانى بۆ سازمانى جیهادى ئیسلامى فەلەستین زیاتر کردووە و زیاد ئەلنخالە سکرتێرى ئەم سازمانە چەکدارە فەلەستینییەش لە مانگى بەفرانبارى ١٣٩٧ لە تاران چاوى بە خامنەیی کەوتبوو.

حەسەن ڕوحانى پشتڕاستى کردەوە کە دۆخى ماڵى و ئابوورى ئێران "قورسترە لە سەردەمى شەڕى ئێران و عێراق"، بەڵام زیادبوونى هاوکارییە ماڵییەکانى ئەم ڕژێمەم بۆ ڕێکخراوە چەکدارەکانى فەلەستین، نیشاندەرى ئەوەیە کە دەسەڵاتدارانى تاران ڕووبەڕووبوونەوەى ئیسرائیل بە گرنگتر دەزانن تا دۆخى ژیانى خەڵکى ئێران!