Skip to main content

کۆماری ئیسلامی دڵخۆشییەکانى ژنان حەرام دەکات!

کۆماری ئیسلامی دڵخۆشییەکانى ژنان حەرام دەکات!
AvaToday caption
سوپای ئەنساروڵا: تۆڕێکی ژنانەمان لە ناوبرد کە هەوڵی پەرەپێدانی فەرهەنگی ڕۆژئاوایان دابوو!
posted onJuly 29, 2019
nocomment

بەرپرسی پەیوەندییە گشتی و پڕوپاگەندەییەکانی سوپای ئەنساروڵا سەر بە پارێزگای هەمەدان بڵاوى کردەوە "هێزەکانمان توانیویانە تۆڕێک لەناو ببەن کە لە ڕێگەی میوانداری ژانە هەوڵی پەرەپێدانی مۆدێلی ژیانی ڕۆژئاواییان دەدا".

سەرهەنگ عەلی ئەکبەر کەریمپور ڕایگەیاند "ژنانی بەشداربووى نێو میواندارییەکە پێک هاتبوون لە ژنانی فەرهەنگی، جوانکار و ژنانی ماڵدار. تاوانى ئەو ژنانە بریتی بووە لە سەماکردن و بانگهێشتی گۆرانیبێژی ژن بۆ گۆرانیگووتن و خواردنەوەی مەی. هەروەها ژنانی سەماکاریان لە تاران و شارەکانی دیکە بۆ پارتی و شەوئاهەنگ بە مۆدێلی رۆژئاوایی بانگ کردووە.

بە گووتەی ئەو بەرپرسەی سوپای ئەنساروڵا لەو پەیوەندییەدا ٢٠ ژن دەستبەسەر و ئامۆژگاری کراون.