Skip to main content

ئەمریکا ئاسمانى ئێران یاساغ دەکات

ئەمریکا ئاسمانى ئێران یاساغ دەکات
ڕێنماییە نوێیەکەى واشنتۆن بۆ سەرجەم کۆمپانیاکانى ئەو وڵاتە نێردراوە
گرنگترین مەترسییەکانى ئاسمانى ئێران پەیوەندییە سەربازییەکانى تارانە لە سووریا
posted onSeptember 11, 2018
nocomment

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، کۆمەڵێک ڕێنمایی نوێ بۆ کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان دەردەکات و هۆشدارییان دەداتێ بۆ ئەوەى "بە هۆشیارییەوە بە ئاسمانى ئێراندا بفڕن".

 

ئەمریکا هۆکارى ئەو ڕێنماییە نوێیانەى بۆ "مەترسییەکانى چالاکیی سەربازی و ڕێگرتن لە فڕۆکە مەدەنییەکانى ئەمریکا" دەگەڕێنێتەوە کە هاوشێوەى کانونى یەکەمى 2017 فڕۆکەیەکى جەنگیی نەناسراو ڕێگەى لە فڕۆکەیەکى مەدەنی ئەمریکا گرتبوو.

ڕێنماییە نوێیەکەى واشنتۆن لە لایەن فەرمانگەى فڕۆکەوانى فیدراڵى بۆ سەرجەم کۆمپانیاکانى ئەو وڵاتە نێردراوەو، ڕوونیشی دەکاتەوە "گرنگترین مەترسییەکانى ئەو ئاسمانە پەیوەندییە سەربازییەکانى تارانە لە سووریا، کە ئەگەرى ئەوە هەیە ئاسمانى خۆى یاخود لەو ڕێگەیەوە چالاکیی سەربازی ئەنجام بدات".

ململانێیەکانى ئێران و ئەمریکا دواى کشانەوەى دۆناڵد ترامپ سەرۆکى بەڕێوەبەرایەتى واشنتۆن لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە دێت، کەلەئایاری ڕابردوو بڕیارەکە دەرچوون، ئاڵۆزتر بوون، لەسەرەتاى مانگی ڕابردووش ترامپ، کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر کۆمارى ئیسلامی ئێران سەپاندەوە.

ئەمریکا لەگەڵ ئێرانیشدا عێراقى لە هاووڵاتییەکانى خۆى ئاگادار کردووەتەوە.

ئەمریکا لەگەڵ ئێرانیشدا عێراقى لە هاووڵاتییەکانى خۆى ئاگادار کردووەتەوە.

 

لەلایەن خۆیشیەوە نووسینگەى خزمەتگوزاری فڕۆکەوانى، کەزانیاریی لەبارەى ئاسایشى ئاسمانى پێشکەش بەکۆمپانیا فڕۆکەوانیەکان بڵاو دەکاتەوە گووتى " تێکچوونى پەیوەندییە ئاڵۆزییەکەى واشنتۆن و تاران، دەبێت بەهەند وەربگیرێت، بەتایبەت کاتێک گەشتى ئاسمانى بەسەر ئەو وڵاتە ڕێکدەخرێت".

ئەو نووسینگەیە کە بارەگاکەى لە نێو ئەمریکایە ڕوونیشی کردۆتەوە "کردنەوەى ئاسمانى عێراق لە تشرینى دووهەمى (خەزەڵوەر) ساڵى ڕابردوو، بژاردەیەکى باشترین پێشکەش کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان کردووە، بۆ ئەوەى ڕێڕەوی خۆیان لە ناوچەکە دیاریی بکەن". جەختى لەوەش کردەوە "پێویستە لە نێوان ئاسمانى ئێران و عێراق بژاردەى دووهەم بەکار بهێنن".

هاوکات وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکاش هۆشداریی داوەتە هاووڵاتیان بۆ ئەوەى گەشتەکانیان بۆ ئێران لەترسی دەستگیرکردن و ڕەشبگیری ڕابگرن. ڕێنوێنى داوەتە هاووڵاتیانیشی گەشتەکانیان بۆ عێراق ڕابگرن کە ئێستا ڕووبەرووى تیرۆر و ململانێی چەکداریی بووەتەوە.

بۆ فڕۆکەکەکانیشیان جەخت لەوە دەکاتەوە "بکەمتر لە 26 هەزار پێ لە ئاسمانەوە، فڕۆکەکە ڕووبەرووى مەترسیی کەوتنە خوارەوەى لێدەکات".