Skip to main content

سوپاى پاسداران پارەى قوتابیانى حەوزەی شێعەکانى خواردووە

سوپاى پاسداران پارەى قوتابیانى حەوزەی شێعەکانى خوارد
ساڵانە ١٨ ملیار دۆلار  لە زەکات دەدرێتە مەرجەعە شێعەکان
لە ساڵى ٢٠٠٣ تا ئێستا پارەى زەکاتى قوتابیانى حەوزە زانستییەکانى شێعەکانى عێراق دەشدرایە کۆمارى ئیسلامى!
posted onSeptember 11, 2018
nocomment

 

ژمارەیەک قوتابی و لاوانى حەوزە زانستییەکانى نەجەف، هۆشداریییان داوەتە مەرجەعیەتى شێعەکان کە "بەخششەکانیان بۆ سەرخستنى بەسرە تەرخان دەکەن"، نەوەک کۆمارى ئیسلامى.

 

ئەم قوتابیانە، لە ڕاگەیێنراوێکیاندا ئاماژەیان بەوە داوە "چەند ڕۆژێک لەمەوبەر جەژنى غەدیر تێپەرى، ئەوان وەک قوتابیانی حەوزە زانستییەکانى نەجەفی پیرۆز و ڕۆڵەکانى بەسرە و پەیڕەوانى مەزهەبی ئەهلى بەیت و شێعەى ئیمام عەلی، بڕیاریان داوە پارەى زەکات خومس و داهاتەکانى مەزارە پیرۆزەکان بۆ ئێوە دەنێرین بۆ ئەوەى تەنیا بۆ شێعەکانى ئەهلی بەیتی عێراق خەرج بکرێت".

ئەوەشیان ڕوون کردووەتەوە " لە ساڵى 2003 ـەوە، بەرامبەر بردنى پارەى خومس و داهاتەکانى مەزارە پیرۆزەکان بۆ پارەدارکردنى سوپاى پاسداران و پرۆژە بازرگانی و خێرخوازییەکانى کۆمارى ئیسلامیی  ئێران بێدەنگ بوونە". ئەوەشیان گووت "تا ئێستاش لە بەرامبەر پاڵپشتى بەشێعەکردنى وڵاتانى عەرەبی و چەند شوێنی دیکەش هیچ هەڵوێستیان نەبووە"، بەڵام ئێستا دووپاتیان کردووەتەوە کە "ئێمە لە بەسرە زۆر پێویستترین بۆ ئەوەى لەسەر پرۆژەکانى ئاو و ئاوەڕۆ و تەندروستى و ژینگەو وزە و بژێوی خەڵکی بەسرە کە شێعەن کار بکرێت و خەرج بکرێت".

 

 

لە نێو پەیڕەوانى شیعە مەزهەبەکان، هەر تاکێک لەسەریەتى یەک لەسەر پێنج پارەى زەکات ببەخشێتە سەرووى خۆى، کە پێی دەگوترێت (خومس)، کە زۆربەى پارەکان بۆ مەرجەعیەتى شێعەکان دەچێت و، ئەوانیش بەپێی پێویستى خۆیان خەرجی دەکەنەوە. گردبوونەوەى قوتابیەکان بۆ جەختکردنەوە بوو بۆ ئەوەى  "چیتر بەرامبەر بە بازرگانیکردنێکی قازانجویستى مەزهەبی شێعە بێدەنگ نابن".

ئاشکراشیان کردووە " ساڵانە 18 ملیار دۆلار داهاتی ئەو مەزارانە بەدەست دەهێنرێت و، نازانرێت چۆن لەرووى شەرعی و مەزهەبییەوە خەرج دەکرێت، کە پێویستە بۆ خەڵکەکەى خەرج بکرێتەوە". باسیان لەوەش کردووە " زۆربەى نووسینگەکانى مەرجەعەکان بوونەتە بانک و نووسینگەى ئاڵوگۆڕی دراو بۆ گواستنەوەى ملیارەها دۆلار بۆ وڵاتانى جیهان، کە سەرجەمی بۆ گێرفانی نوێنەرانى مەرجەعیەتییەکان چووە و، لەسەر  سادەیی شێعەکان دەوڵەمەند بوون".