Skip to main content

جموجۆڵە گووماناوییەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانى ڕۆژهەڵات زیادیان کردووە

جموجۆڵە گووماناوییەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانى ڕۆژهەڵات زیادیان کردووە
ئەندامێکى حدک: هەندێک لە مووشەکەکانى سەر بارەگاکانمان لە سورێنى بانەوە پێمانەوە نراون
پێنج مانگە کۆماری ئیسلامی شەوان بە بارهەڵگرە گەورەکان کەلوپەلى سەربازى دەگوازێتەوە
posted onSeptember 11, 2018
nocomment


 

کۆماری ئیسلامی بە درێژایی پێنج مانگی ڕابردوو لە هەموو ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەریکی کۆکردنەوەی هێز و پڕچەککردنی هێزەکانیەتی.

 

هەر لە درێژەی ئەو هەوڵانەدا سەرچاوەیەکی تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی لە شارى بانەى ڕۆژهەڵاتی کوردستان گوتى "ماوەیەکە سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە جموجۆڵەکانی زیاد کردووە و بەردەوام خەریکی گواستنەوەی ترێلی و بارهەڵگرن بۆ سەیرانبەند و ناوچە شاخاوییەکانی بانە".

 

هاتوچۆی ئەو ترێلی و بارهەڵگرانە زیاتر بە شەوان ئەنجام دەدرێت و لە ڕۆژدا هیچ چالاکییەک ئەنجام نادرێت. بە پێى قسەى شاهیدێک لە نێوخۆى ڕۆژهەڵاتەوە گوتى "باری ترێلییەکان تەختە سیمانی گەورەیە، بەڵام بار‌هەڵگرەکان نادیارە و سەرەکەشیان بە میوە داپۆشراوە بۆ ئەوەی کەس گوومان لە کەرەستەکانی ناوی نەکات".

چیاى سوورێن کە لە بانە و لە پشتى گوڵەخانەش هەیە!

چیاى سوورێن کە لە بانە و لە پشتى گوڵەخانەش هەیە!

 

دوای هێرشە موشەکییەکەی ڕۆژی ١٧ی خەرمانانی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حیزبی دیموکراتی  کوردستانی ئێران (حدکا) کە تێدا ١٧کەس شەهید و پتر لە ٤٠ کەس بریندار بوون، کەماڵ کەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسی حدک لە لێدوانێکدا گووتی "چەند مووشەکێک لەو مووشەکانەی لە بارەگاکانی دیموکرات درا، لە سورێنەوە ئاراستەی حیزبی دیموکرات کرابوون".