Skip to main content

‌‌یەپەگە: ژیانی یەک ملیۆن کەس لە عەفرین لە مەترسیدایە

رێکخراوی چاودێری مافی مروڤی سوری دەڵێت لەم ماوەیەدا سەدان کەسی سیڤیل بە هوێ هێرشی تورکیاوە کۆژراون و هەزاران کەسیش ماڵیان بە جێ هێشتووە.
رێکخراوی چاودێری مافی مروڤی سوری دەڵێت لەم ماوەیەدا سەدان کەسی سیڤیل بە هوێ هێرشی تورکیاوە کۆژراون و هەزاران کەسیش ماڵیان بە جێ هێشتووە
posted onMarch 11, 2018
nocomment

 

ئاڤای ئەمڕۆ - یەکینەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند" ژیانی یەک میلیون کەس لە عەفرین لە مەترسیدایه" و داوای لە رەوەندی کوردی لە هەموو جیهان کرد کە لە دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین بڕژێنە سەر شەقام.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە بانگەوازێکی بەپەلەدا داوای لە "رەوەندی کورد و سووریا و هێزە دیموکراتییەکان کردووە دەست بە خۆپیشاندان بکەن بۆ پشتگیری لە گەلی خۆڕاگری عەفرین و دژی هێرشی داگیرکارانەی تورکیا بوەستنەوە. هەروەها بۆ راگرتنی پڕۆژەی تورکیا بۆ دابەشکردنی سووریا و رزگارکردنی ملیۆنێک کەس لە کوشتن و وێرانکاری تورکیا لە عەفرین".

ئیلهام ئەحمەد هەروەها وتی "لە قۆناخێکی چارەنووسسازداین بۆ لەنێوبردنی هێرشی دووژمن و پاراستنی گەلەکەمان لە عەفرین".

ئەم راگەیاندنەی یەپەگە لە کاتێکدایە کە ئەرتەشی تورکیا و هێزە مەزهەبییە توندرەوەکانی سەر بە ئەم وڵاتە ماوەی ٥١ رۆژە لە سێ قوڵەوە و لە ئاسمان و زەوییەوە هێرش دەکاتە سەر عەفرین.

رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری دەڵێت لەم ماوەیەدا سەدان کەسی سیڤیل بە هوێ هێرشی تورکیاوە کۆژراون و هەزاران کەسیش ماڵی خوێان بە جێ هێشتووە.

مەولود چاوش ئۆغلۆ، دوێنی رایگەێاند پاش عەفرین، بە هاو ئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئوپەراسیون بۆ سەر قەندیل و شنگالیش دەست پێدەکات.