Skip to main content

شارەکی سینفی کاوەی مەهاباد و درۆى بەرپرسان

شارەکی سینفی کاوەی مەهاباد و درۆى بەرپرسان
AvaToday caption
posted onJuly 22, 2019
nocomment

جێگری قایمقامی شارى مەهاباد گوتى "نەبوونی ئیرادەی بەرەوپێشبردنی پڕۆژەکە لە لایەن ئەنجوومەن و شارەوانی مەهاباد، هۆکاری سەرەکی پەککەوتنی پڕۆژەی پەرەپێدانى شارەکى سینفى کاوەیە".

بە گووتەی خەشایار سەنعەتی لەگەڵ ئەوەی دەبوو ئەنجوومەن و شارەوانی مەهاباد هەوڵی پێویستی بۆ ڕاپەراندنی کارەکانی ئەو پرۆژەیە دابا، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەو بەڵیندەرانەی کە بە شێوەی دڵخواز ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ کارکردن لەو پڕۆژەیە، ئەنجام نەداوە و هەروەها پاسی هاتوچۆ بۆ کرێکارانى شارەکەکە دابین نەکراوە.

پڕۆژەی شارەکی سینفی کاوە بۆ ئەو دوکان و ناوەندانە دروست کراوە کە لە نێو شارن و بوونەتە هۆى پیسبوونی هەوا و درووستبوونی جەنجاڵى و سەرئێشە بۆ خەڵک.

کاوەەە

کەمتەرخەمی و خۆدزینەوەی ئەنجوومەن و شارەوانی مەهاباد لە تەواوکردنی پڕۆژەکە، ناڕەزایەتی خەڵک و ئەو دووکاندارانەی مەهابادی لێکەوتووەتەوە.

هەر جارەو بەرپرسێکی پارێزگای ورمێ و هەندێک لە بەرپرسانی مەهاباد دەچەنە سەر پڕۆژەکە و هەندێک وێنە دەگرن و بەڵێن بە خەڵکەکە دەدەن کە کارەکانی تەواو بکەن، کەچى دواجار هیچ شتێک بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە ناکەن و دەست لە پێ درێژتر دەگەڕێنەوە. ئەمە نیشاندەرى ئەوەیە کە بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى هەمیشە هەوڵیان ئەوە بووە لەسەر بنەماى بەڵێنى درۆ خەڵکى هەڵخەڵەتێنن و درێژە بە تەمەنى ڕژێمەکەیان بدەن.