Skip to main content

تورکیا وشەى کوردستان لە کتێبێکى پاولۆ کۆیلۆ دەردەهێنێت!

تورکیا وشەى کوردستان لە کتێبێکى پاولۆ کۆیلۆ دەردەهێنێت!
AvaToday caption
posted onJuly 21, 2019
nocomment

پاولۆ کۆیلۆى نووسەر، کتێبێکى هەیە بە ناوى (١١ خولەک) کە ئێستا لە لایەن سەعادەت ئوزەن وەرگێڕدراوەتە سەر زمانى تورکى و لە لایەن دەزگاى چاپى جان ـەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

بە هۆى باڵادەستى هزرى فاشیتى تورکى لەو وڵاتە، وشەى کوردستان لە نێو دەقەکە دەرهێنراوە و گۆڕدراوە. وەرگێڕى کتێبەکەیش دەڵێت من ئاگادارى ئەوە نیم، بەڵکو دەزگاى چاپەکە ئەم کارەى کردووە، هەوڵ دەدەین لە چاپەکانى دیکەدا ڕاستى بکەینەوە.

بەراوردى دەقەکە ئینگلیز و تورکییەکە و سانسۆڕکردنەکەى نێو تورکییەکە:

دەقە ئینگلیزییەکە:

ئەو (ماریا) چووە نێو کافێیەکى ئەنتەرنێتەوە، لەوێ زانى کە کوردەکان خەڵکى کوردستانن، ئەو وڵاتەى کە بوونى نییە و ئێستا لە نێوان تورکیەو عێراقدا دابەش کراون.

دەقە تورکییەکە:

ئەو (ماریا) چووە نێو کافێیەکى ئەنتەرنێتەوە، لەوێ زانى کە کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست دەژین.

بەراوردى دەقەکان