
AvaToday caption
پاولۆ کۆیلۆى نووسەر، کتێبێکى هەیە بە ناوى (١١ خولەک) کە ئێستا لە لایەن سەعادەت ئوزەن وەرگێڕدراوەتە سەر زمانى تورکى و لە لایەن دەزگاى چاپى جان ـەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
بە هۆى باڵادەستى هزرى فاشیتى تورکى لەو وڵاتە، وشەى کوردستان لە نێو دەقەکە دەرهێنراوە و گۆڕدراوە. وەرگێڕى کتێبەکەیش دەڵێت من ئاگادارى ئەوە نیم، بەڵکو دەزگاى چاپەکە ئەم کارەى کردووە، هەوڵ دەدەین لە چاپەکانى دیکەدا ڕاستى بکەینەوە.
بەراوردى دەقەکە ئینگلیز و تورکییەکە و سانسۆڕکردنەکەى نێو تورکییەکە:
دەقە ئینگلیزییەکە:
ئەو (ماریا) چووە نێو کافێیەکى ئەنتەرنێتەوە، لەوێ زانى کە کوردەکان خەڵکى کوردستانن، ئەو وڵاتەى کە بوونى نییە و ئێستا لە نێوان تورکیەو عێراقدا دابەش کراون.
دەقە تورکییەکە:
ئەو (ماریا) چووە نێو کافێیەکى ئەنتەرنێتەوە، لەوێ زانى کە کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست دەژین.