Skip to main content

لە باشوور کونسوڵگەری ئێران دەسووتێت و لە باکوور تۆڵەى دەکرێتەوە

لە باشوور کونسوڵگەری ئێران دەسووتێت و لە باکوور تۆڵەى دەکاتەوە
کۆمارى ئیسلامى تۆڕى تیرۆریزمى خۆى بەرفراوانتر دەکات
وێستگە گەڕۆکەکانى کۆمارى ئیسلامى لە کەرکوکەوە هێنراونەتە شارى کۆیە
posted onSeptember 8, 2018
nocomment



سوپای پاسداران به بەکارهێنانی وێستگەى گەڕۆکەکانی لە خاکی باکوری عێراق (کوردستان)، و بە هەڵدانى مووشەکی زالزال دوو، دەیهەوێت هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا بکا.

 

کەمتر لە ڕۆژیک پاش سووتاندنى بارەگای شبە ی سەربازی سەر بە کۆمارى ئیسلامی و کونسوڵگەری ئێران لە بەسرە لە لایەن خۆپێشاندەرە شێعەکان، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٤٥ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ خەرمانان، سوپای پاسداران بارەگاى هەردوو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)ى لە قەزاى شارى کۆیەى سەر بە پارێزگاى هەولێر مووشەکباران کرد.

دیمەنێک لە شوێنى مووشەکبارانکردنى بارەگانى حیزبە کوردییەکان

دیمەنێک لە شوێنى مووشەکبارانکردنى بارەگانى حیزبە کوردییەکان

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی تۆڕى میدیایی ئاڤا تودەی باس لەوە دەکەن ئەم هێرشە مووشەکیانە لە وێستگە گەڕۆکەکانی مووشەکی زلزال دووی سوپای پاسداران لە دووری ١٥ کیلۆمەتری ناوچەکە واتە لە کوردستانی عێراق ئاراستەی ئەو بنکانە کراوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێش لە هەڵدانى ئەو مووشەکانە، فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانى حەشدى شەعبی لە ئاسمانى کەرکوکەوە بەرەو ئاسمانى شارى کۆیە ڕۆیشتووە و بەسەر قەڵاى بارەگاى حدک و بنکەکانى حدکا سووڕاوەتەوە.

دیمەنێک لەو پارچە ئاسنە ئەستوورەى کە لە مووشەکانەوە لێبووەتەوە

دیمەنێک لەو پارچە ئاسنە ئەستوورەى کە لە مووشەکانەوە لێبووەتەوە

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز پێشتر لە هەواڵێکدا بڵاوى کردبووەوە کە بارەگا سەربازییەکانی سوپای پاسداران لە خاکی عێراق بە تایبەت لە کوردستانی عێراق، مووشەکیان تێدا ئامادە کراوە و تەنانەت مووشەکیش دراوەتە گرووپێکى حەشدى شەعبی.

 

لەم هێرشە مووشەکییەی ئەمڕۆى سووپای پاسداران بۆ سەر بارەگاى هەردوو حزبە کوردییەکەى ڕۆژهەڵات، تا ئامادەکردنى ئەم ڕاپۆرتە ١٥ پێشمەرگەى هەردوو حیزب (١٢ پێشمەرگە لە حدک و ٣ پێشمەرگە لە حدکا) کە ٤ ئەندامی سەرکردایەتی حدکیان تێدایە بە بەناوەکانی "سوهەیلا قادری، هاشم عەزیزی، ڕەحمان پیرۆتیو ئیبراهیم زیوەیی" شەهید بوون و زیاتر لە 35 کەسی دیکەش بریندار بوون کە "مستەفا مەولوودی سکرتێری ئێستاى حدک و خالید عەزیزی سکرتێری پێشووى ئەم حزبەى تێدایە.

زیاتر لە ٣٠ کەس بریندارن کە لە نێویشیاندا ژن و منداڵ هەن!

زیاتر لە ٣٠ کەس بریندارن کە لە نێویشیاندا ژن و منداڵ هەن!

 

چەند خولەکیک پاش مووشەکبارانکردنی سەرکردایەتی حدک، فێرگەی سیاسی و سکرتاریەتى حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) مووشەکباران کرا.  بە هۆى ئەو مووشەکەى کە بەر فێرگەى سیاسى نیزامى کەوت کە شوێنى ڕاهێنانى پێشمەرگەى تازە هاتووى حدکایە، سێ ئەندامی ئەو حزبە گیانیان لەدەست دا و سێ کەسی تریش بریندار بوون، بەڵام مووشەکێکى دیکە لە نێزیک سکرتاریەتى ئەو حزبە کەوتە خوارەوە و هیچ زەرەرێکى گیانى و ماددى بە دواوە نەبوو.

دیمەنێک لە گەیاندنى بریندارەکانى دیموکراتەکان بە نەخۆشخانەى شارى کۆیە

دیمەنێک لە گەیاندنى بریندارەکانى دیموکراتەکان بە نەخۆشخانەى شارى کۆیە

 

ئەم هێرشانە لە وێستگەى گەڕۆک و هەڵدانی مووشەک بۆ ناوچەکە، بە بێ ئاگاداربوونی حیزبەکانی کوردستانی عێراق ئەنجام نادرێ.  یەکێتی نیشتماتی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا باس لەوە دەکا "هیچ ئاگاداریەکی لەو هێرشانەدا نییە"، ئەمە لە کاتیکدایە کە سەرچاوە هەواڵییەکانی تۆڕى میدیایی ئاڤا تودەی باس لەوە دەکا "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 3 ئۆتۆمبێلی هەڵدانى مووشەکی زلزال دوو لە کەرکوکەوە بەرەو کۆیە ڕۆیشتوون کە ئەمە بە بێ ئاگاداری و دەستهەبوونى بەش و چەند ئەندامێکى باڵاى ئەو حزبە نەبێت، جێبەجێ نابێت.

سکرتێرى ئێستا و پێشووى حدک لە نێو بریندارەکانن.

سکرتێرى ئێستا و پێشووى حدک لە نێو بریندارەکانن.

 

هەڵدانی مووشەکی زلزال دوو لە ناوچەی کوردستانی عێراق بە هەڕەشەیەکی بەهێز بۆ ئەمریکا ناو دەبرێ، هەر بۆیە لێکۆڵەرە سەربازییەکانی ئەمریکا لە لێکۆڵینەوەدان لەسەر هێرشی مووشەکی بۆ سەر حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردى ئێران لە کۆیە و بە پێى زانیارییە بینراوەکانى پەیامنێرى ئاڤاتودەى لە قەڵاى بارەگاى سەرەکى حدک "دوو ئۆتۆمبێل کە چەند ئەمریکییەکى تێدا بوون، گەیشتننە شوێنى مووشەکەکان و دەستیان بە تاوتوێى شوێنەکە و ئاسەوارەکان و پارچەى مووشەکەکان کرد".

سێ لەو زیندانییە سیاسییەى کە ئەوڕۆ لە سەعات ٤ى بەیانى لە ئێران لە سێدارە دران

سێ لەو زیندانییە سیاسییەى کە ئەوڕۆ لە سەعات ٤ى بەیانى لە ئێران لە سێدارە دران

 

لەلایەکی تریشەوه هەر ئەمڕۆ سەعات ٤ى سەرلەبەیانى ڕامین حوسێن پەناهی و زانیار و لوقمان مورادی، کە سێ لاوى زیندانی سیاسی کوردى ڕۆژهەڵاتى کوردستانن، لە سیدارە دران. ئەم هێرشە تیرۆریستییە و لەسیدارەدانی ئەو لاوانەى کورد بە شێوەیەکی گشتی بووەتە هۆی تووڕەبوون و هەڵچوونی خەڵکی کوردی ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران، ئەمە لە کاتێکدایە لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو سوپای پاسداران بە خەستى تۆپبارانى بارەگاکانی هێزە کوردییەکانى ڕۆژهەڵات لە ناوچە سنوورییەکانى ڕۆژهەڵات و باشوورى کوردستان دەکات.

لە بەسرە کونسوڵگەرى کۆمارى ئیسلامى سووتێنرا و وێنەى خامنەیی خرایە ژێر پێیان

لە بەسرە کونسوڵگەرى کۆمارى ئیسلامى سووتێنرا و وێنەى خامنەیی خرایە ژێر پێیان

 

کۆمارى ئیسلامی کە بە ئالینگاری شکست ڕووبەروو بووەتەوە، تێدەکوشێ بەهەر ڕێگایەک بێ، لەوانە هەڵگیرساندنى شەڕ پاشان خۆدوورخستنەوە لە بابەتەکە، خۆی لەم شکستە ڕزگار بکات. خەڵکی ئێران ئێستا بەئاگا هاتوونەتەوە لەوەى کە دوژمنی هاوبەشی هەموو گرووپه سیاسییەکانی خەڵکی ئێران کۆمارى ئیسلامییە و ئەم خۆنواندنە سەربازییە لە شکست ڕزگاری ناکات.