
فێستیڤاڵی شیعری "ملواری" لە نێو کوردە کرمانجەکانی پارێزگای خوراسانى وڵاتى ئێران، وەک هەڵمەتێکی فەرهەنگیی کوردی دەستی پێ کردبوو، ڕۆژی چوارشەمەى ڕابردوو و لە ڕێوڕەسمێکدا کۆتاییی بە کارەکانى هێنا و بڕیار وایە پاڵێوراوەکانى خەڵات بکرێن.
فێستیڤاڵی ملواری کە فێستیڤاڵێکی شیعری کوردییە و کوردەکانی پارێزگای خوراسان بەڕێوەی دەبەن، لەسەر ئەرکی بنکەی "دانشگاهیان" بەڕێوە چوو کە ناوندێکە و کۆمەڵێک خوێندکار و نووسەر و مامۆستای زانکۆ و ڕۆشنبیری کوردی خوراسانی دایانمەزراندووە.
بڕیارە لە مەڕاسیمی کۆتاییی فێستیڤاڵی ملواریدا ئەندامانی بنکەی "دانشگاهیان" چەندین شاعیری خوراسان و ئەندامانی کارگەی "کانیادڵ" و پاڵێوراوان و داوەرەکانی ئەو فێستیڤاڵە بەشدار بن و هەر لە ڕێوڕەسمەکەشدا هونەرمەند عەلیڕەزا ئیسلامی بە ژەنینی ئامێری دووتار هونەرنماییەک بکات و براوەکانی ئەو فێستیڤاڵەش شیعرەکانیان بخوێننەوە.