Skip to main content

کۆمارى ئیسلامى بە هونەر فێڵ لە خەڵکی دەکات!

کۆمارى ئیسلامى بە هونەر فێڵ لە خەڵکی دەکات!
کۆمارى ئیسلامى پیلان دژى نەتەوەکان دادەنێت و دواتر بە کارى هونەرى دەیهەوێت هێوریان بکاتەوە!
دەنگ و ڕەنگى ئێران دەیهەوێت بە گۆرانى و فیلمى دیکۆمێنتارى سۆزى خەڵک ڕابکێشێت!
posted onSeptember 6, 2018
nocomment

 

لە هەر شار و شوێنێک ناڕەزایەتى و خۆپێشاندانى خەڵکى هەبێت، دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى بۆ شەوەکەى و بۆ ماوەیەک دەست دەکات بە بڵاوکردنەوەى بەرنامەى نەتەوەیی ئەو ناوچەیە بۆ هێورکردنەوەیان!

 

لە مەریوان و لە پیلانێکى سوپاى پاسداران چوار ژینگەپارێز بوونە قوربانى و شەهید بوون، هەر لەبەر ئەمەیش خەڵکى ناوچەکە و مەریوان و شارەکانى دیکە ناڕەزایەتییان دەربڕی و لە مەریوانیش بە درووشم و سروود و شەهید نامرێ دژى دەسەڵاتداران کۆبوونەوە و کەژاوەى خەڵک بۆ گۆڕستان لە ئاستى چاوەڕوانى و پێشنبینییەکان نەبوو.

ئەو فیلمەى کە لە پاش شەهیدکردنى ٤ ژینگەپارێزەکە بڵاو کرایەوە!

ئەو فیلمەى کە لە پاش شەهیدکردنى ٤ ژینگەپارێزەکە بڵاو کرایەوە!

 

هەر لە پاش ئەوە، فیلمى "هەنارم بۆ داتەپاندبوون" کە لە دەرهێنانى "جەمیل موفاخرى"ـیە، لە دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى واتە لە هەینى ٩ى خەرمانان (شهریور) نماش کرا. فیلمێک کە لەبارەى سرووشتى سەرواوا و هەورامانە، هەرچەندە هونەرمەندان بۆ بچووکترین کار و پڕۆژەى هونەرى ڕووبەڕووى گەورەترین سانسۆڕ و ئازار دەبنەوە، کەچى لەم کاتانەدا کارەکانیان دەبێتە ڕزگارکەری پیلانەکانى کۆمارى ئیسلامى!

کلیپی "حیک" بە دەنگى هونەرمەند "مەهدى یەراحى"

کلیپی "حیک" بە دەنگى هونەرمەند "مەهدى یەراحى" 

 

هەروەها بە بڵاوکردنەوەى کلیپێک لە ناوى "حیک" بە دەنگى هونەرمەند "مەهدى یەراحى" بە زمانى عەرەبی (باشوورى ئێران) ویستیان نائارامییەکانى مانگى ڕابردووى ئەهواز و شارەکانى باشوور هێور بکەنەوە کە دژى نەبوونى ئاو و ناردنى ئاو بۆ عێراق و کێشە

گەورەکانى خزمەتکردنى خەڵکى خۆپێشاندانیان ئەنجام دا.