Skip to main content

پۆمپئۆ: کۆماری ئیسلامی ٤٠ ساڵە گەورەترین هۆکاری ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

پۆمپئۆ: کۆماری ئیسلامی ٤٠ ساڵە گەورەترین هۆکاری ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
AvaToday caption
posted onJune 26, 2019
nocomment

 

مایک پۆمپئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێش بەجێهێشتنی ئەفغانستان و ڕۆیشتن بۆ هیند، بە هەواڵنێرانی گووت: بۆ ٤٠ ساڵە ئێران دەستی بە تیرۆر کردووە لە سەرتاسەری جیهان و گەورەترین هۆکاری ناسەقامگیرییە لەهەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

 

بە پێی ڕاپۆڕتی ماڵپەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پۆمپێئۆ ڕۆژی سێشەممە چواری پووشپەڕ و لە سەفەرێکی لە ناکاوی بۆ ئەفغانستان گووتی: ئەمریکا درێژە بەو سیاسەتە دەدات کە ترامپ دیاری کردووە بۆ ئەوەی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیری جێگیر بکات. بەشێک لەو سیاسەتە کەمپینی ئابووری و کەمپینی گوشارە لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا گووتی: سەبارەت بە هەوڵەکانی ئێران لە ئەفغانستان ناتوانم ئاماژە بە وردەکاری بکەم بەڵام ئەوەی دەڵێم: بە قازانجی ئێران نییە کە ڕەوتی ئاشتی ئەفغانستان خراپ بکات. 

لە کۆتاییدا گووتی: هیوادارام ئێران ئەوە بزانێت کە بە قازانجی هەموو لایەنەکانی ناوچەیە کە ڕێگە بدەن ڕەوتی ئاشتی لە ئەفغانستان بەرەو پێش بچێت. شایانی باسە کۆماری ئیسلامی گەورەترین پاڵپشتی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی جیهانە و سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە بە فەرمی لە لایەن ئەمریکا خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.