Skip to main content

ئاڤاتودەى پێش ڕۆیتەرز باسى هێرشى سایبریى کۆمارى ئیسلامى کردبوو

هێرشى سایبرى کۆمارى ئیسلامى دەمکوت دەکرێت
ئاڤاتودەى پێش لە ڕۆیتەرز باسى هێرشى سایبریى کۆمارى ئیسلامى کردبوو
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى دەموکت دەکرێن
posted onAugust 29, 2018
nocomment

 

رۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامی بە دروستکردنی دەیان ماڵپەڕ و ئەکاونتی جۆراوجۆر، هەوڵی ئەوە دەدا ڕای گشتی دونیا بۆلای خۆی ڕابکێشێ، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى لە چەندین هەواڵ و ڕاپۆرتدا باسى لەم هێرشە ئەنتەرنێتى و سایبریە کردووە و بەڵگەى سەلمێنراوى بڵاو کردووەتەوە.

 

شەشی خەرمانان  هەواڵدەری رۆیتەرز ڕاپۆڕتێکی لەسەر پڕوپاگەندەیەکی گەورەی کۆماری ئیسلامی لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا دەردەکەوێت ئەم دەسەڵاتە بۆ درێژەدان بە تەمەنى خۆى پەنا بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دروستکردنى هەواڵى ناڕاست دەبات.

دیمەنى ڕاپۆرتەکەى ڕۆیتەرز

دیمەنى ڕاپۆرتەکەى ڕۆیتەرز

 

لە  بەشێک ڕاپۆرتەکەى ڕۆیتەرز هاتووە "کۆماری ئیسلامی دەیان ماڵپەڕ و ئەکاونتی بە ١١ زمانی جۆراوجۆر داناوە، بۆ ئەوەى بە هەواڵى ناڕاست بیروڕای گشتی لە بەرژەوەندى خۆى بەلاڕێدا بەرێت". کۆماری ئیسلامی کە لە نێوخۆی ئێران سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سنووردار و خستووەتە ژێر چاوەدێرییەوە و تۆڕى کۆمەڵایەتى تلێگرامى فیلتەر کردووە، لە ڕێگەی یەکیەتییێکەوە بە نێوی "یەکیەتیی نێونەتەوەییی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ـ IUVM" (پڕوپاگاندەکانی خۆی جێبەجێ دەکات.

 

حەوتووى پێشوو، هەر یەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوک، تویتەر و ئالفابێت، کۆتاییان بە بڵاوکردنەوەى ئەو کارانەی کە لە IUVMەوە بڵاو دەکرانەوە، هێنا. چالاکی ئەو ناوەندە لە لایەن دوو کۆمپانیای ئەمریکایی و ئیسرائیلییەوە ئاشکرا بوو.

 

کۆمپانیاى ئەمنیەتى سایبرى فایێرئاى ـ FireEye کە لە ئەمریکایە و کۆمپانیاى ئەمنیەتى سایبرى ئیسرائیلى کلێرسکاى ـ ClearSky، پاش بەدواداچوونى تەکنیککارەکانى ئەم ماڵپەڕانە، ددانیان بەوەدا ناوە کە ئەم هەژمارانە کە لە ژێر یەکیەتى نێونەتەوەیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان  IUVMلە نێو خۆى ئێران چالاکن، بەشێک لەو کەمپەینە ڕاگەیانگارییەى کۆمارى ئیسلامین کە هەواڵ و بابەتەکانیان لە نێو ڕاگەیاندنە فەرمییەکانى ئێران و لە ڕێگەى ئەنتەرنێتەوە لە تاران بۆ دێت. سەرچاوە سەرەکییەکانى زانیارى ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە، تەلەفزیۆنى دەوڵەتى پرێس تیڤی و هەواڵدەری فارس و کاناڵی ئەلمەنارى سەر بە حیزبوڵان.

هێرشى سایبرى کۆمارى ئیسلامى خەریکە دەمکوت دەکرێت

هێرشى سایبرى کۆمارى ئیسلامى خەریکە دەمکوت دەکرێت

 

ناوەندى پڕوپاگندەیی IUVM، کاناڵیکیشی لەسەر یوتیوب هەبوو کە بە هۆی سەرپێچیکردن لە یاساکانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە لایەن بەرپرسانی تۆڕەکەوە سردرانەوە. لەو کاناڵەدا پڕوپاگەندە دژی ئیسرائیل و عەرەبستان دەکرا.

 

بن نیمو لە هاوکارانى باڵاى توێژینەوەى دیجیتاڵى لە ئەنجوومەنى ئەتڵانتیک، کە پێشتر لە بوارى بڵاوکردنەوەى زانیارى هەڵە لە فەیسبووک شڕۆڤەى خستبووە ڕوو، بە هەواڵنێرى ڕۆیتەرزى گوت "کارى ئەم یەکیەتییە نێونەتەوەییە، بەهێزکردنى پەیامى دەوڵەتى ئێرانە لە پانتاییەکى زیاتردا".

 

بن نیمو باسى لەوەش کردووە کە ئەم چالاکییانە نیشاندەرى ئەوەن ئەم پڕوپاگندە ئەنتەرنێتیانە تەنانەت بە لێزانییەکى کەمەوە ئاسان بڵاو دەبنەوە و پڕوپاگندەکانى کۆمارى ئیسلامى پشتئەستوور بووە بە چەندایەتى نەوەک چڵۆنایەتى، بەڵام ئەوە چەندین ساڵە ئاشکرا نەبووە. یەکیەتى نێونەتەوەیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەڵامى پرسیارەکانى ڕۆیتەرزى نەداوەتەوە، بەڵام لە ماڵپەڕەکەیدا کە ناوەندەکەى لە تارانە، ئامانجەکەى بە "ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان و سەهیۆنیزم" دیارى کراوە.

 

پاش بڵاوبوونەوەى ئەم ڕاپۆرتەى ڕۆیتەرز، وتەبێژى فەیسبووک گوتى ئەم کۆمپانیایە هێشتا خەریکى بەدواداچوونە بۆ پەیوەندییەکانى نێوان ئەمە تۆڕە کۆمەڵایەتییانە لەگەڵ ئێران و زۆر کاناڵى دیکەیشى لە ڕۆژى سێ شەممە بەستووە.